سەیران عوسمان لای لایەی بۆ رۆژئاڤا بڵاوکردەوە

خەندان لایف

گۆرانیبێژ و پێشکەشکار "سەیران عوسمان" نوێترین کلیپی بۆ رۆژئاڤا بڵاوکردەوە.

سەیران عوسمان نوێترین کلیپی بە ناوی "لای لایە بۆ رۆژئاڤا" بڵاوکردەوە، تێکستەکەی لەلایەنی "ئەفشین موحەمەدی" نوسراوە، ئەرێنجمێنتەکەی لەلایەن "سمکۆ فەیزی" کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "یوسف لەشکری" بۆ ئەنجامدراوە.

سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP