هەردی سەلامی: لە رێگەی چالاکیەکانمانەوە هەوڵدەدەین لە زامی رۆژئاڤا کەم بکەینەوە

خەندان لایف

هەردی سەلامی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "ئێمە بە جۆرێکی دیکە لە دۆخەکە دەڕواین، پێمان وایە نەک چالاکیەکانمان راناگرین بەڵکو لەرێگەی چالاکیەکانمانەوە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی بەشێک لە زامی رۆژئاڤا کەم بکەینەوە".

دەشڵێت "ئێمە بەردەوام دەبین و بەئەرکی خۆمان هەڵدەستین، بۆیە کۆنسێرتی ئەمساڵی هەردی سەلامی بە ناوی "رۆژئاڤا" ناونراوە، کە لە 14ی نۆڤەمبەر سازدەکرێت، دەیکەینە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاڤا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "سپۆنسەری کۆنسێرتەکە بەشێک لە داهاتەکەی دەبەخشێت بۆ هاوکاریکردنی رۆژئاڤا، چەند کەسایەتیەکیش بانگهێشت دەکرێن بۆ بەخشینی هاوکاری لە کۆنسێرتەکەدا".

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 3017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP