لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 14ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
متمانەت بە خۆت هەبێت بۆ ئەو هەنگاوانەی دەیان نێیت، لە کەوتن مەترسە، سەرقاڵی زۆرت بە کارکردنەوە لە پەیوەندی سۆزداریت دور دەخاتەوە، بۆیە وریابە لە چۆنیەتی دابەشکردنی کاتەکانت، ئاگاداری تەندروستیتبە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

گا 20\4 - 20\5
ئەرکەکانت دوامەخە و لە کاتی خۆیدا بە ئەنجامیان بگەیەنە، هێمنی خۆت بپاریزە و دڵنیابەرەوە لەوەی سەرنجت لەسەر ئەنجامدانی کارەکانتە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، رێگەمەدە کەس لەبری تۆ بڕیار بدات و مەترسە لەوەی بڕیارەکانت بە کەسان دیکە بڵێیت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەمیشە پێویست ناکات بەیارمەتیدانی کەسانی دیکە دڵسۆزی خۆت بسەلمێنیت، وشەیەکیش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەسانی دیکە، چونکە زۆرجار وشەیەک هەمو ئەو شتەیە کە کەسانی دیکە پێویستیانە، کات تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت بەڵام با نەبێتە هۆی ئەوەی خۆت فەرامۆش بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کەسێک داوای ئامۆژگاریت لێدەکات، هەوڵبدە بە پێی ئەزمونی ژیانت ئامۆژگاری بکەیت و رێنمویی بکەیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە پێگەی خۆت بزانە و هەرگیز خۆت بە بچوکتر لەوانی دیکە مەزانە، بەردەوامبە لەسەر هەوڵەکانت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە، بەلام بیرۆکەیەکی باش نیە بۆ ئەوەی وزەکەت لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانت بەکاربهێنیت، باشترە بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانت وزەکەت بخەیتەگەڕ، هەرگیز لۆمەی خۆشەویستەکەت مەکە لەسەر قسەی چواردەورەکەت، خۆت خاوەنی بیرکردنەوە و بڕیاری خۆتبە.

فەریک 23\8 - 22\9
بەرپسیاریەتیەکی زۆرت لەسەر شانە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت ژیانی تایبەتی خۆت فەرامۆش بکەیت لەپێناو هه‌ڵگرتنی بەرپسیارێتیەکانت، مەترسە لەوەی داوای ئامۆژگاری لە کەسانی بە ئەزمونتر بکەیت و داوای رێنماییان لێبکەیت ئەگەر گرفتێک هاتە پێشت.

تەرازو 23\9 - 22\10
بەڵێن بە کەسانی دیکە مەدە ئەگەر دڵنیانیت لەوەی بەڵێنەکانت دەبەیتە سەر، ئەگەر هەست دەکەیت ماندو بویتە باشترە پرۆژەکانت لە ئێستا بوەستێنیت و پشویەک وەربگریت، بەم شێوەیە زیاتر سەرنجت لەسەر پرۆژەکانت دەبێت وەک لەوەی بە ماندوبونەوە ئەنجامان بدەیت، خێزانەکەت هۆکارن بۆ سەرکەوتنی تۆ هەرگیز فەرامۆشیان مەکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئاسان نابێت ئاگاداری هەمو ئەو روداوانە بیت کە رودەدەن بەڵام چاوت بکەرەوە و بزانە چ لە دەوروبەرت رودەدات، بەبێ ئاگاییەوە مەمێنەرەوە، ئەو چانسە دیتە بەردەمت کە گفتوگۆ بکەیت لە پێش هەموان، بۆیە خۆت ئامادەبکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئێستا کاتی پشو وەرگرتن نیە، باشترە ئەرکەکانت بە جێ بگەیەنیت و دوای نەخەیت، ئەم چەند رۆژە بەهۆی سەرقاڵیتەوە شتەکانت لەبیر دەکەیت، هەوڵبدە سەرنج زیاترت هەبێت، ئێوارە خوانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئارامت دەکاتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەو بارودۆخە سەختەی ئەم ماوەیە پیایدا تێپەڕ دەبیت بە ئاسانی کۆتایی نایەت، بۆیە پێویستە بەهێز بمێنیتەوە و متمانە بەخۆبونت لەدەست نەدەیت، دەتەوێت گۆڕانکاریەک لە ماڵەکەتدا بکەت، به‌ڵام باشترە ئەم گۆڕانکاریە دوابخەیت و لە کاتێکی دیکەدا ئەنجامیان بدەت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هێمنی و ئارامی لە زۆر هەڵەکردن دورت دەخاتەوە، بەم شێوەیە هەستیار مەمێنەرەوە و قسەی نەرێنی کەسانی دیکە با کارت تێنەکات، لەبیری مەکە کە تۆ لەبری خۆت دەژیت نەک کەسانی دیکە، هاوڕێیەکت دەیەوێت دەربارەی بابەتێک قسەت لەگەڵدا بکات، کاتی بۆ تەرخان بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئاهەنگ گێڕان زیاتر دورت دەخاتەوە لە خەم و سترێس، هەوڵبدە زیاتر بەرەو ئامانجەکانت هەنگاو بنێیت، کۆڵ مەدە بە ئاسانی، ئەمرۆ مێشکت هێمن بکەرەوە و پاشان پلانێکی ورد دابنێ بۆ تەواوی هەفتەکەت، رۆژانە زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP