رۆبێرت دی نیرۆ: دەمەوێت ترەمپ لە زیندان بیبینم


خەندان لایف

رۆبیرت دی نیرۆ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ترەمپ بە "سەرکردە مافیاکە" وەسف دەکات، دەڵێت ناتوانم چاوەڕی بکەم تا ئەو کاتەی زیندان دەیبینم.

رۆبێریت دینیرۆ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری theguardian لە فیستڤاڵی فیلمی The Irishman لە لەندەن، دەڵێت "ئێمە ئێستا کێشەیەکی راستەقینەو راستەوخۆمان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئێمەیە سەرکردەیەکی مافیامان هەیە کە وادەزانیت دەتوانێت هەر شتێک بکات کە دەیەوێت، ئەو کەسانەی لە چواردەوری ترەمپن و پشتگیری ئەو دەکەن ترسێندراون، بۆیە پێویست شتێک دەربارەی ئەمە بکەیت".

هەروەها دەربارەی ترەمپ وتیشی ،ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا ئەو کاتەی دەچێتە زیندانەوە، نامەوێت ئەو بمرێت، تەنها دەمەوێت لە زیندان بیبینم".

دی نیرۆ لە ساڵی 1946 لەشاری نیویۆرک لەددایک بوە، لە تەمەنی 20 ساڵیدا یەکەمین رۆڵی سینەمایی وەرگرت لەگەڵ "برایا دی پاڵما"، ناوبانگی راستەقینەی رۆبێرت لە ساڵی 1972 دەستی پێکرد، ئەو کاتەی لەگەڵ دەرهێنەری بواری سینەما " مارتن سکۆرسیزی" رێکەوت بۆ چەند فیلمێک، ئەو رۆڵانەی لە فیلمەکانیدا بینی لە نێوان ساڵی حەفتاکان و هەشتاکان بەسبون بۆ ئەوەی دی نیرۆ ببێت یەکێک لە مەزنترین ئەکتەرانی مێژوی سینەما بە گشتی و هۆلیوود بە تایبەتی.

ئه‌م بابه‌ته 10412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP