سودەکانی زەیتی لاڤێندەر بۆ پێست و شێوازی بەکارهێنانی

خەندان لایف

گوڵی لاڤیندەر یەکێکە لە گوڵە بۆن خۆشەکان کە زیاتر کە باکوری ئەفریقادا بونی هەیە، ئەم گوڵە چەندین سودی گرنگی هەیە، بەتایبەتی بۆ پێست، ماڵپەری layalina سودەکانی زەیتی گوڵی لاڤێندەری بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ شێوازی بەکارهێنانی.

یەکەم: چارەسەری زیپکەی روخسار دەکات.

دوەم: یارمەتی پێست دەدات بۆ فڕێدانی مادە ژەهراویەکان.

سێیەم: سوڕی خوێنی پێست چالاک دەکات.

چوارەم: چارەسەر ئەگزیما دەکات.

پێنجەم: چارەسەر سوتاوی پێست دەکات کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە زیانی بەرکەتوە.

شەشەم: خانەکانی پێست دەکاتەوە و یارمەتی هەناسەدانی پێست دەدات.

حەوتەم: پێست نوێ دەکاتەوە.

شێوازی بەکارهێنانی بۆ روخسار:
زەیتی لاڤیندەر دەتوانیت بەبێ تێکەڵکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا بەکاربهێنیت، راستەوخۆ زەیتەکە بدە لە پێستت پێش نوستن، بۆ رۆژی دواتر روخسارت بشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 4364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP