شێوازی ئامادەکردنی کولیچه‌ی خورما


خەندان لایف 

پێکهاتەکانی هه‌ویره‌که‌ی:
چوار په‌رداخ ئارد
یه‌ک که‌وچکی چا خوێ
یه‌ک که‌وچکی شه‌کر
یه‌ک که‌وچکی خومره‌
یه‌ک که‌وچکی  پیکین پاوده‌ر
250 گرام که‌رەی زبده‌
یەک په‌رداخ و کەمێک شیر

پێکهاتەکانی ناوەکەی:
یه‌ک پاکه‌ت خورما
یه‌ک که‌وچک هێل
یه‌ک که‌وچک دارچینی هاڕاو
نیو پیاڵه‌ گوڵاو
نیو پیاڵه‌ ئاو
دو که‌وچک که‌رەی زبده‌

شێوازی ئامادەکردنی:
- سه‌ره‌تا هه‌مو که‌ره‌سته‌کانی هه‌ویره‌که‌ جگه‌ له‌ شیره‌که‌ تێکه‌ڵ بکه‌، پاشان شیره‌که‌ی تێبکه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌ری داپۆشه‌.
- هه‌مو که‌ره‌سته‌کانی خورماکه‌ تێکه‌ڵبکه‌ و بیخه‌ سه‌ر ئاگرێکی کز، دواتر کولیچه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی بپێچه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خورماکه‌دا.
- که‌وچکێک نه‌سته‌له‌ و زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ تێکه‌ڵ بکه‌ و به‌ فڵچه‌یه‌ک بیده‌ له‌ سه‌ری کولیچه‌کان، پاشان بیانخه‌ ناو فڕنه‌وه‌، بۆ ماوەی 10 خوله‌ک بۆ سه‌ره‌که‌ی و 10 خوله‌ک بۆ ژێره‌که‌ی، ده‌توانیت کونجیشی پێوه‌ بکه‌یت.

ئه‌م بابه‌ته 11141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP