داریوش بە بڵاوکردنەوەی گۆرانیەک پشتگیری خۆی بۆ رۆژئاڤا راگەیاند

خەندان لایف

گۆرانیبێژ و ئەکتەری بە رەگەز ئێرانی "داریوش ئیقبالی" بە دوبارە بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکی خۆی پشتگیری خۆی بۆ رۆژئاڤا راگەیاند.

هونەرمەند داریوش ئیقبالی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە دوبارە بڵاوکردنەوەی گۆرانی "سێسەد گوڵی سور" کە پێشتر لەگەڵ هونەرمەندی کورد "رۆژان" وتبوی، پشتگیری خۆی بۆ رۆژئاڤای کوردستان راگەیاند.

داریوش لە ژێر هاشتاگی "رۆژئاوا" ئەو گۆرانیەی بڵاوکردەوە، لە ژێرپۆستەکەدا نویسبوی "هەرشوێنێک سەیری دەکەم خوێنی لێدەچۆڕێت".

داریوش له‌ 4ی شوباتی 1951 له‌ ئێران له‌ دایکبوه‌ و سه‌ره‌تاکانی ژیانی له‌ کره‌ج و کوردستان به‌سه‌ربردوه‌، "حسن خیاتباشی" یه‌که‌م که‌س بوو که‌ داریوشی به‌ خه‌ڵکی ئێران ناساند کاتێک بردیه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئه‌مه‌ش له‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵیدابو، زۆر به‌خێرایی بو به‌ که‌سێکی ناسراو، ستایلێکی نوێی هێنایه‌ نێو میوزیکی ئێرانیه‌وه‌ و ئێستاش له‌ ئێران و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه‌، خاوەنی زیاتر لە 26 ئەلبومی گۆرانیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP