بۆ ئەوەی پارە بەشێوەیەکی خێراتر پاشەکەوت بکەیت، ئەم کارانە ئەنجام مەدە


خەندان لایف

بێگومان هەمو کەسێک پێویستی بەوە دەبێت پارە پاشەکەوت بکات بۆ ئەو کاتانەی پێویستیان پێی دەبێت، بەڵام رەنگە پاشەوکەوتکردنی پارە بە موچەیەکی دیاریکراوی مانگانە کەمێک قورس بێت، دەتوانیت بە دورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی ئەم کارانە پارەیەکی زیاتر کۆبکەیتەوە و پاشەکەوتی بکەیت.

یەکەم: خواردن لە دەرەوە
بێ ئەوەی بە خۆت بزانیت پارەیەک زۆرت لێدەبات، دەتوانیت لە ماڵەوە بەم پارەیەی لە یەک ژەمی رێشستۆرانتەکان خەرجی دەکەیت، لە ماڵەوە چەند ژەمێکی پێ ئامادە بکەیت و پارەیەکی زیاترت بۆ دەگەڕێتەوە.

دوەم: بەشداریکردنی یانسیب و ئۆفەرەکان
لەگەڵ ئەوەی پارەیەکی زۆرت لێدەبات ئەگەری بردنەوەت کەم دەبێت، بۆیە باشترە هەرگیز دوای ئەو یانسیبانە نەکەویت.

سێیەم: بڕواکردن بە داشکاندنەکان
زۆرێک لە خاوەن کاڵاکان داشکاندنەکان بۆ راکێشانی کڕیار بەکاردەهێنن، هەمان نرخی راستەقینەی کاڵاکەت بە داشکاندنەوە پێدەفرۆشن، بۆیە هەرگیز دوای ئەو کاڵایانە مەکەوە کە داشکاندیان بۆ دەکرێت.

چوارەم: چون بۆ هۆڵی لەشجوانی
لەبری ئەوەی پارەیەکی زۆر لە هۆڵەکانی لەشجوانی بەکاربهێنیت، دەتوانیت بە پارەیەکی کەمتر کەلوپەلەکان بکڕیت و لە ماڵەوە یاری بکەیت.

پێنجەم: کڕینی رێژەیەکی زۆر لە شت
لە کاتێکدا پێویستت پێیان نیە بەڵام ریژەیەکی زۆر لە خواردن یان کاڵا دەکڕیت، باشترە ئەم خوەت نەهێڵیت لە پێناو کەمتر خەرجکردنی پارە.

شەشەم: بەردەوام کڕینی تەکنەلۆژیای نوێ
کاتێک بەردەوام دوای نوێترین ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا دەکەویت و دەتەوێ نوێترینیان بکڕیت ئەوا پارەیەکی زۆر خەرج دەکەیت، باشترە تەنها ئەو ئامێرە بەکاربهێنیت کە کارەکانتی پێ ئەنجام دەدرێت نەک ئەو ئامێرەی نوێترینە.

ئه‌م بابه‌ته 30786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP