ئەحمەد خەلیل بەهۆی باودۆخی رۆژئاڤاوە کارو لایڤ میوزیکەکانی راگرت

خەندان لایف

ئەحمەد خەلیل بەهۆی بارودۆخی رۆژئاڤاوە کار و لایڤ میوزیکەکانی راگرتن.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "ئەحمەد خەلیل" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند "من لەم خولەکەوە کار و لایڤ میوزیکەکانم رادەگرم بەهۆی ئەوەی ناخۆشیەکی زۆر رویکردوەتە رۆژئاڤا، دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەو کەسانەی شەوانە لە شوێنی لایڤ میوزیکەکان کاردەکەن کوڕی رۆژئاڤان و کەسوکاریان لەوێن".

هەروەها وتیشی "من هیچ جیاوازیەکم نیە لەگەڵ ئەو کەسانە، بۆیە لە ئێستادا ناتوانم گۆرانی بڵێم و لایڤ میوزیک بکەم لەم بارودۆخە ناخۆشەدا".

ئەحمەد خەلیل لەدایکبوی ساڵی 1983ی شاری سلێمانیە، لەساڵی 2012 دەستی بەکار هونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP