لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەگەر خۆشەویستت هەیە دەچیتە قۆناغێکی دیکەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان باشتر دەبێت، ئەگەر لە ئێستادا تەنیایت ئەوا ئەوکاتە نزیکە بۆ ئەوەی ئەو کەسە بدۆزیتەوە کە دەتوانیت متمانەی پێ بکەیت، ئێستا کاتی تۆیە بۆ ئەوەی کارەکانت ئەنجام بدەیت بە پێی ئەو پلانەی بۆت دانابو، ئەمڕۆ ئاهەنگ بگێڕە و دڵخۆشبە، سەماکردن لە وزەی نەرێنی دورت دەخاتەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ روبەڕوی بیرۆکەی نوێ دەبیتەوە، سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت ئەگەر چاو نەترسانە هەنگاو بنێیت، زیاتر سۆز نیشان بدە بۆ خۆشەویستەکەت، گومانکردن لە خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی پەیوەندیەکەتان، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی دەرونی و تەندروستیەوە زۆر باشیت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، ئەو چانسانەی دێنە بەردمت سودیان لێ ببینە و رەتیان مەکەرەوە، لەلایەنی پیشەییەوە، بۆ ئەو کارانەی ئەنجام دەدەیت راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە و لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کارکردنت بە وریاترەوە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بەرەوپێشتر بڕۆیت و نزیکتر بیتەوە لە ئامانجەکەت لەلایەنی پیشەییەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان بەرەو باشی ناڕوات گەر بەم شێوەیە بە خۆپەرستیەوە رەفتار بکەیت، زیاتر چاوت بکەرەوە و بزانە چی رودەدات لە چواردەورت.

شێر 23\7 - 22\8
کارێکی باش ناکەیت ئەگەر بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێکت پشت بە کەسانی دیکە ببەستیت، پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت، خۆت کارەکانی خۆت ئەنجام بدەیت، خەونەکانت دێنەدی، بەڵام بە خێرای هەنگاو مەنێ، پێش ئەوەی دەست بە پلان دانان بکەیت راوێژ بە کەسانی بەئەزمون بکە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەرکەکانت کەڵەدەبن بەسەرتدا گەر بەم شێوازە کارەکانت ئەنجام بدەیت، زیاتر چالاک بە و وزەی خۆت بەکاربهێنە بۆ پیشەکەت، تیگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەوستەکەت هەیە ئەمەش وادەکات زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە، هەوڵبدە کەمتر گرنگی بە خواردنەوە گازیەکانت بدە بۆ ئەوەی تەندروستیت پاریزراو بێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ بە شێوەی گروپ کارەکانت ئەنجام بدە بۆ ئەوەی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی کەسانی چواردورت بەدەست بهێنیت، ژیانی تایبەتی خۆت فەرامۆش مەکە، لەلایەنی سۆزداریەوە خۆشەوستی خۆت نیشانی بەرامبەرەکەت بدە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی پلان دابنێیت بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی نوێ لەلایەنی پیشەییەوە، بەلام پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت و نەترسیت لەوەی شکست بهێنیت، کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە و لە رۆژە سەختەکانیدا جێی مەهێڵە.

کەوان 22\11 - 21\12
پێویستە بە وریایی بیر لە پلانەکانت بکەیتەوە و هیچ دەرفەتێک لەدەست نەدەیت کە دێتە بەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، قۆناغێکی تەواو جیاوازت لە پێشە، بۆیە ئامادەبۆ ئەوەی خۆت لەگەڵ ئەو بارودۆخانەدا بگونجێنیت، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە و وەرزشکردن فەرامۆش مەکە.

گیسک 22\12 - 19\1
خەونەکانت کلیلی سەرکەوتنی داهاتوتە، بۆیە دەستبەرداریان مەبە، هەوڵبدە ببیتە پاڵپشت بۆ خێزانەکەت و بە تەنیا جێیان نەهێڵیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت هەست بە ئاسودەیی زیاتر دەکەیت ئەگەر زیاتر هەستی خۆتی بۆ دەرببڕیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لیستێک ئامادە بکە بۆ ئەو ئەرکانەی پێویست دەکات لەم هەفتەیەدا ئەنجامیان بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمرۆ زیاتر سەرنجت لەسەر گفتوگۆکردنەکانت بێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و وریابە لەوەی بە وشەکانت برینداری نەکەیت، سەرسام مەبە ئەگەر کەسانێک وەسفیان کردیت و بە سەرنجراکێش ناویان هێنایت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لە رۆتین دوربکەوەرەوە لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە برۆیتەدەرەوە و سروشت ببینیت و چێژ لە دیمەنەکانی دەرەوە وەربگریت، کارکردنی زۆر بوەتە هۆی ماندوبونی جەستە و دەرونت، رۆژانە وەرزشکردن لەبیرمەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP