شوان عەتووف: مەگەر کورد مرۆڤ نیە؟

خەندان لایف

شوان عەتوف لەسەر کوردەکانی رۆژئاڤا هاتەدەنگ و دەڵێت :مەگەر کورد مرۆڤ نیە؟.

ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی کورد "شوان عەتووف" لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەسەر کوردەکانی رۆژئاڤای کوردستان هاتە دەنگ، وتی "سیاسەت چیە؟ ستراتیژ چیە؟ ئابوری و بازارو نەوت وغاز چیە؟ مرڤایەتی و ئەخلاق چین؟ میللەت و گەلان چین؟ ژیان هەر خۆی مانای چیە؟"

هەروەها دەڵێت "ئاین و ئایدۆلۆژیاو سیستم چین؟ كاتێك قبوڵت كرد ئەم منالانە بترسێنی؟ ئەی سیاسیە بێ ئابروەكانی دونیا، مەگەر منالانی ئێمە چین؟ ئەی بێ حورمەتانی سیاسەت و ئاین؟ مەگەر كورد مرۆڤ نیە؟"

شوان عەتوف ساڵی 1972 لە سلێمانی لەدایكبوە، ساڵی 1988 دەستی بە کاری هونەریی کردوە، لە چەندین دراما، فیلم و شانۆییدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP