چیرۆکی ئەو کەسانەی بۆ ئەوە لەدایکبون پێکەوەبن


خەندان لایف

خۆشەویستی شتێکی سەرسورهێنەرە، کاتێک چارەنوس دوکەس پێکەوە دەست نیشان دەکات، هیچ شتێک ناتوانێن لەیەکیان داببڕێت، تەنانەت دوریش هۆکار نیە بۆ ئەوەی ئەم دوکەسە لەیەکتر دوربکەونەوە، ماڵپەری brightside چیرۆکی ئەو کەسانەی بڵاوکردوەتەوە کە دوای ماوەیەکی زۆر دوبارە بەیەکتر گەیشتونەتەوە.

جەستن و ئامی لە تەمەنی 32 ساڵیدا یەکتریان ناسی و پەیوەندیان بەست، دواتر جەستن باسی هاوڕێی منداڵی خۆی کرد کە ناوی "ئامی"بوە و پێش چونە قوتابخانە یەکتریان ناسیوە، دواتر جەستن ناوی ئەو باخچەیەی هێناوە کە بە منداڵی هەردوکیان لەو باخچەیە بونە، بەم شێوەیە یەکتریان ناسیەوە.

دایکی مادیلین و ئادەم باشترین هاوڕێی یەکتربونە، دواتر دایکی هەردوکیان کاتی دوگیانبونیان لەیەکتر نزیکبوە، لەدوای لەدایکبونی منداڵەکانیان، هەردوکیان لەدوشاری جیاواز ژیان، بەڵام چیرۆکی هاوڕێیەتیان بۆ منداڵەکانیان باس کردبو، لە قۆناغی ئامادەیی خێزانەکەی مادیلین سەردانی خێزانی ئادەمیان کرد، بەم شێوەیە منداڵەکانیان بون بە هاوڕێ، دواتر ئادەم داوای خۆشەویتی لە مادیلین کرد، ئێستا لەگەڵ ئەوەی لە دو زانکۆی جیاوازن بەڵام پەیوەندیەکەیان بەرەو بەهێزبون دەچێت.

بەرێز یێمێت دەکەوێتە داوی خۆشەوستی چێکدو لە 2011، لە ئێستادا خاوەنی دو کچی دوانەن، دواتر لە ناو ئەلبومی وێنەکان وێنەی یەکتریان بینی کە لە مانگی تەمموزی 2000 سەردانی هەمان شوێنیان کردبو.
 
چیرۆکەکە لە سعودیەوە دەست پێدەکات، ئەو کاتەی دایکو باوکی هەردوکیان لە کۆمپانیایەکی نەوت کاریان دەکرد، خێزانەکانیان زۆر لەیەکتر نزیکبون و رۆژی پشوەکانیان پیکەوە بەسەر دەبرد، بەڵام جیابونەوە، ئەو کاتەی خێزانی یەکێکیان رۆیشت بۆ ویلایەتە یەگرتوەکان، دواتر کچەکە مایکڵی دۆزیەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێت و ئێستا پێکەوەن.

ئەو کاتەی تەمەنیان پێنج ساڵان بو لە یەکێک لە ئاهەنگەکان پێکەوە رێیانکرد و گوڵیان لەسەر رێگاکەدا بڵاودەکردەوە، دوای ئاهەنگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر یەکتریان نەبینیەوە، پاشان لە قۆناغی ئامادەیی یەکتریان بینیەوە و ژوانیان بەست، دوای  تێپەڕینی17 ساڵ بەسەر ئەو وێنەیە ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجامدا.

ئه‌م بابه‌ته 32177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP