کەیهان کەلهوری بەهۆی بارودۆخی رۆژئاواوە کۆنسێرتەکەی لە تورکیا هەڵوەشاندەوە

خەندان لایف

کەیهان کەلهوری کەیهان بەهۆی بارودۆخی رۆژئاواوە کۆنسێرتەکەی لە تورکیا هەڵوەشاندەوە.

هونەرمەند و مۆزیسیانی کورد "کەیهان کەلهور" ، کۆنسێرتەکەی لە شاری ئیستانبولی تورکیا هەڵوەشاندەوە، وەکو رێزێک بۆ خوشک و برا کوردەکانی لە رۆژڤا، رایگەیاند "ئێستا کوردەکانمان رۆژانێکی سەخت تێدەپەڕێنن لە رۆژئاڤا، ستەمێکی زۆر بەرامبەر کوردە مەزنەکان دەکرێت، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان لێبکوژرێت و ژمارەیەکی زۆریان بێماڵ بمێننەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "لەگەڵ ئەوەی دەزانم کە هەندێک لە کەسە سیاسیەکان لەم شتانە تێناگەن، بەڵام من کۆنسێرتەکەی خۆمم لە شاری ئیستانبوڵ هەڵوەشاندەوە، وەکو ستایشێک بۆ خوشک و برا کوردەکانم".

کەیهان کەلهوڕ مۆسیقاژەنی کورد لە ساڵی 1963 لە کرماشان لەدایک بوە و لە تەمەنی 5 ساڵیدا مەشقی مۆسیقا دەستپێدەکات، لە تەمەنی 12 ساڵیدا وەک هونەرمەندێکی پرۆفیشناڵ ژەنینی ئامێرە مۆسیقاییەکان دەستپێدەکات، لە ئێستادا روخسارێکی ناسراوی جیهانییە و دەیان ئەلبومی بڵاوکردوەتەوە و لە چەندین وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا کۆنسێرتی هونەری ساز کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 4449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP