پێویستە چی بکەیت ئەگەر منداڵەکەت نەوت یان ماددە زیان بەخشەکانی خواردەوە؟

خەندان لایف

رەنگە تا ئیستا بیرت لەو بارودۆخە نەکردبێتەوە، بەڵام منداڵ رەفتارەکانیان جێی متمانە نیە بۆیە پێویست دەکات بزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت ئەگەر منداڵەکەت (نەوت، بەنزین، مادە پاکەرەوەکان، دەرمان، مادە کحولیەکان)ی خواردەوە، ماڵپەری aboutkidshealth رێنمایی بۆ دایکان و باوکان بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: بەهیچ شێوەیەک مەشلەژێ، هەوڵبدە کۆنترۆڵی خۆت بکەیت.

دوەم: ئەگەر منداڵەکەت هەرکامێک لەو ماددانەی خوارد، چاوەڕێ مەکە نیشانەی لێدیاری بدات، راستەوخۆی پەیوندی بە فریاگوزاری سەرەتاییەوە یکە، یان بیبە بۆ نەخۆشخانە.

سێیەم: منداڵەکە ببەرە شوینێکی کراوەوە بۆ ئەوەی هەوا وەربگرێت.

چوارەم: بەهیچ شێوەیەک هەوڵی رشانەوەی منداڵەکەت مەدە، رەنگە ماددەکە بچێتە سیەکانیەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست بکات.

پێنجەم: ئەگەر منداڵەکەت خۆی رشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە، یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.

شەشەم: جلوبەرگی منداڵەکەت دابکەنە، ئەگەر نەوت یان بەنزینی خواردبو و بەر پێستی کەوتبو، بە ئاو سابون بیشۆ.

حەوتەم: رێگەمەدە منداڵەکەت هیچ شتێک بخوات و بخواتەوە تا ئەو کاتەی دەیگەیەنیتە نەخۆشخانە.

 

ئه‌م بابه‌ته 19947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP