نەڤید محەمەد زادە بە ڤیدیۆیەک پیشتگیری خۆی بۆ رۆژئاڤا دەربڕی

خەندان لایف

ئەکتەری ناسراوی کورد "نەڤید محەمەد زادە" بە ڤیدیۆیەک پیشتگیری خۆی بۆ رۆژئاڤا دەربڕی.

نەڤید مەحەمەد زادە لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە بە هۆنراوەیەکی شاعیری گەورەی کورد "شێرکۆ بێکەس"، پشتگیری و هاوخەمی خۆی بۆ رۆژئاڤای کوردستان دەربڕی.

 

نەڤید لە ساڵی 1986 لە شاری ئیلام لەدایک بوە، لە ساڵی 2009 بۆ یەکەمینجار رۆڵی لە فیلمێکی سینەماییدا بینیوە، دواتر لە چەند فیلم و کاری شانۆیی دیکەدا بەشداری کرد، لەساڵی 2017 خەلاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، بەڵام خەلاتەکەی بەخشی بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی کرماشان، گرانترین ئەکتەری وڵاتی ئێرانەو بۆ بەژداری کردن لەهەر فیلمێک بڕی یەک ملیار تمەن وەردەگرێت، زیاتر لە هەر ئەکتەرێکی دیکەی ئێران.

 

ئه‌م بابه‌ته 6572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP