هەردی سەلامی کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هەردی سەلامی لەشاری سلێمانی کۆنسێرت دەکات و کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە لە رۆژی 14ی نۆڤەمبەر کۆنسێرت لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات، ئێستا هەوادارەکانی دەتوانن تکتی کۆنسێرتەکەی بکڕن و بەشداری کۆنسێرتەکەی بکەن.

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP