لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئاسان نابێت بریاربدەیت دەربارەی داهاتو، باشترە پێش هەر بڕیارێک بە وردی بیربکەیتەوە و رای کەسانی دیکە وەربگریت، دوربکەوە لەوەی خۆت نیگەران بکەیت بۆ ئەو کەسانەی کە رەخنەت لێدەگرن، ئیستا کاتی ئەوەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلانێکی ورد دابرێژیت و چارەنوستان یەکلایی بکەنەوە.

گا 20\4 - 20\5
پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا بکەیت، بەڵام زیاتر سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە پێویست دەکات لە ژیانتدا بیانگۆڕیت، گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت وات لێدەکات وزەی ئەرێنی بەدەست بهێنیت، زیاتر سۆز بۆ خۆشەویستەکەت دەربخە.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی دەرونی و تەندروستیەوە لە ئێستادا هەست بە باشترین دەکەیت، رێگەمەدە ئەم ساتانەی ئێستات لەدەست بڕوات بێئەوەی سودیان لێوەربگریت، هەوڵبدە کاتەکانت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت بەکاربهێنیت، بەم شێوەیە دەستکەوتی زیاتر بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی سۆزداریەوە رەخنە لە خۆشەویستەکەت مەگرە و بەو شێوەیە ئەوت قبوڵ بێت کە هەیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بیرکردنەوەی ئەرێنی و وزە گرنگی زۆری هەیە بۆ راپەڕاندنی کارەکانت لە تەواوی ئەم هەفتەیە، باشترە ئەرکەکانت بە شێوەی گروپ ئەنجام بدەیت، لەلایەنی سۆزدایەوە دیوێکی دیکەی خۆشەویستیەکەت نیشانی بەرامبەرەکەت بدە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ چاوەکانت بکەرەوە، ئاگاداربە لەوەی چی لە چواردەورت رودەدات و بە سادەیی بیرمەکەرەوە، گۆڕانکاریکردن لە ژیانتدا وادەکات زیاتر بەوەپێش بچیت، ئەو دەرفەتانەی دێنە بەردەمت لە یەکەمجاردا قبوڵیان مەکە، دڵنیابەرەوە لەوەی بە ئەنجامدانی ئاسودە دەبیت.

فەریک 23\8 - 22\9
هێمنی و متمانەبەخۆبون بۆت دەبێتە سەرچاوەی بەھێزبونت، وزە و توانایەکی زۆرت هەیە لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە بەدوای دەرفەتی گونجاودا بگەڕێیت بۆ ئەوەی دەریان بخەیت، ئامادەبە بۆ هەر گۆڕانکاریەک لە ژیانی سۆزداریتدا.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەگەر دەتەوێت دەست بە ئەنجامدانی پرۆژەی نوێ بکەیت ئەوا هیچ دەرفەتێک لە ئێستا باشتر نابێت، وزەیەکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەکانت ئەنجام بدەیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە شەرم مەکە لەوەی کەسانی بێ متمانە لە خۆت دوربخەیتەوە، لە ئەنجامدا تێدەگەیت بە تەنیا مانەوەت باشترە لەوەی لەگەڵ کەسانێک بی متمانە بیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەوڵبدە رابردو بەبیری خۆت بهێنەرەوە، نەک بۆ ئەوەی خۆت ئازار بدەیت، بەڵکو بۆ ئەوەی زیاتر لێوەی فێرببیت، پشویەک وەربگرە و دواتر دەست بە گۆڕانکاری بکە لە ژیانتدا، گۆڕانکاری کلیلی بەرەو پێشچونی ژیانت دەبێت، خۆشەویستیت مەشارەوە و هەسەکانت دەرببڕە بۆ خۆسەویستەکەت.

کەوان 22\11 - 21\12
بۆ یەکەمینجار دەتوانیت بە گەورەترین خەونی ژیانت بگەیت، گرنگ نیە چەند جار هەوڵ دەدەیت، گرنگ ئەوەیە ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر دەبێت، هیچ رەفتارێکت بە هەڵەشەیی ئەنجام مەدە، ئەو دەرفەتانە لەدەست مەدە کە دێنەبەردەمت، لەلایەنی سۆزدایەوە خۆشەویستەکەت کەمێک نیگەرانە، چونکە کاتی پێویستی بۆ تەرخان ناکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
تۆ هەمو کارە باشەکانت ئەنجامداوە لەلایەنی پیشەییەوە بۆیە نیگەران مەبە و دەرونت ئاسودە بکە، پیویست ناکات تەنها بۆ ئەوەی چواردەورەکەت قبوڵت بکەن هەڵسوکەوتەکانت بگۆڕیت، ئەگەر لەلایەنی سۆزدایەوە بارودۆخەکە باش نەبو پێویستە زیاتر بیر بکەیتەوە و هەوڵبدەیت بەرەو باشتربونی ببەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پێشر بارودۆخەکانی ژیانت زۆر باش بون بەڵام لە ئێستادا خەمێکی گەورەت هەیە و ناتوانیت بە تەنیا چارەسەری بکەیت، باشترە هێمن بیت و خۆراگر بیت، رێگەمەدە دوریت لە خۆشەویستەکەت ببێتە هۆی کاڵبونەوەی پەیوەندیەکەتان.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەهۆی ئەو کارانی ئەنجامت داون هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، هاوکاری کەسانی دیکە بکە و خۆپەرست مەبە، ئەم چەند رۆژە بەکاربھێنە بۆ ئەوەی زیاتر تواناکانت بەرەو پێش بەریت، خۆشەوستەکەت بۆ مەبەستی تایبەتی خۆت بەکارمەهێنە و رێزلە هەستەکان بگرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP