لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
چانسی نوێ دێتەبەردەمت و دەتوانیت سودی لێ ببینیت و خواست و ئامانجەکانت لەلایەنی پیشەییەوە بەدیبهێنیت، راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە لەهەموو چالاکیەک کە ئەنجامی دەدەیت، بۆ ئەوەی پێکەوە هەست بە ئاسودەیی بکەن، هەوڵبدە خواردنەوە گازیەکان لەپێناو پاراستنی تەندروستیت کەم بکەرەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەرکەکانت کەڵەکە دەبێت، بەهۆی فەرامۆشکردنی خۆتەوە، پێویستە لەمەودوا وریابیت لەلایەنی پیشەییەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زۆرباشە و تێگەیشتن لەنێوانتاندا هەیە، لەروی بیرکردنەوە و رەفتارەکانتانەوە، گرنگە بایەخ بە خواردنی دەریایی بدەیت لەپێناو تەندروستیت.

دوانە 21\5 - 20\6
پشت بەستن بە هاوپیشەکانت کارێکی باش نییە، رەنگە توشی کێشەت بکەن، کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە، بۆ ئەوەی باشتر ئاشنابن بەیەکدی، وازبهێنە لە توندی و قسەکردنی زۆر و توڕەبون، چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە و هەوڵبدە لەسەرخۆبە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێ بنیاد بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام بوێرانە دەبێت ئەو کارە بکەیت، سەرقاڵی زۆر وادەکات لە پەیوەندی سۆزداریت دوربکەویتەوە، بەڵام ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت هەمو بابەتێک کاتی تایبەتی بۆ تەرخان بکەیت، بەهۆی ماندوبونەوە دەرونت نائارامە، پێویستە بحەوێیتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
دەکرێت وریابیت و سود لەو چانسانە ببینیت کە دێتە بەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت هەست بە ئارامی و دڵنیایەکی زۆر دەکەیت، گرنگە بایەخ بە چالاکی تەنزئامێز بدەیت، بۆ ئەوەی دەرونت بحەوێتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەرگیز کاتی کارکردن لە بەرژوەندی خۆت بەکارمەهێنە، چونکە زیانی دەبێت، رەنگە پلان بۆ بینینی خۆشەویستەکەت دابنێیت و ئارەزوی بەسەربردنی کاتێکی تایبەت بکەیت پێکەوە، وەرزشکردن و پاراستنی سیستمی خۆراکی بەشێوەیەکی تەندروست کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی و کێشت دەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
روبەروی کێشەیەکی زۆر دەبیتەوە لە کارەکەت، بەڵام رێگامەدە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانت هەبێت، بایەخدانی زۆر بە خۆشەویستەکەت کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندیەکەتان هەیە، بەڵام وریابە و بزانە چۆن مامەڵەی دەکەیت، هەوڵبدە ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە.

دوپشک 23\10 - 21\11
بەرپرسیاریەتیەکی زۆر پێ دەسپێردرێت و پێویستە کاتەکانت رێکبخەیتەوە و بزانیت چۆن کاردەکەیت، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ باسکردنی چەند بابەتێکی گرنگ لەگەڵ هاوبەشی و خۆشەویستی ژیانت، بۆ ئەوەی پێکەوە چارەسەری کێشەکان بکەن و رابردو بەجێبهێڵن، هاوکات گرنگە هەمیشە ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخەیتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر دەرونت هەیە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەبەردەمتدا چانسی باش هەیە و دەتوانیت سودی لێ ببینیت، بۆ ئەوەی لەلایەنی ماددی و مەعنەویەوە بەرەوپێش بچیت، بەڵام دەبێت ئامادەبیت، بوێرانە بەرامبەر خۆشەویستەکەت بدوێ دەربارەی ئەو بابەتانەی بێزاردەکات، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان باشتر بێت، کاتی بەتاڵ بقۆزرەوە بۆ ئەنجامدانی وەرزش.

گیسک 22\12 - 19\1
پێویستە بە کێبڕکێ هەیە لەنێوان تواناکانی خۆت و کارەکەت، بۆ ئەوەی بتوانیت بەپێی کات هەنگاوی گەورە بنێیت بەرەو سەرکەوتن، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئارامی دەکەیت و پەیوەندیتان جێگیرە و رەنگە پلانی داهاتو دابنێن، هەوڵبدە کەمێک لە دڵەڕاوکێ دوربکەوەرەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەکارهێنانی توانایەکی زۆر لەپێناو پیشەکەت و پێگەیەکی باشتر، هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن، خۆشەویستەکەت بایەخێکی زۆر پێدەدات و رێز دەگرێت، ئەمەش وادەکات تۆ ئاسودەبیت و هەست بە ئارامی بکەیت، راهێنانی وەرزشی باشترین هەنگاوە لەپێناو تەندروستی و چالاککردنی تواناکانی جەستەت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

هەڵەکان راست بکەرەوە لەرووی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانت نەبێت و ئامانجەکانت بەدیبهێنیت، داهاتویەکی پرشنگدار چاوەڕوانی تۆ و خۆشەویستەکەت دەکات و هەست بە دڵنیایی و ئاسودەیی دەکەن پێکەوە، بایەخدان بە چالاکی و جوڵەی جۆراوجۆر وادەکات، تەندروستییەکی باش هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 42958 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP