دینا بەهۆی باردۆخی رۆژئاڤاوە کاتی بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی دواخست


خەندان لایف

دینا بەهۆی باردۆخی رۆژئاڤاوە تا کاتێکی نادیار کاتی بڵاوکردنەوە کلیپەکەی دواخست.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "دینا" کە بڕیاربو بە زوترین کات نوێترین بەرهەمی بەناوی "دادە" بڵاوبکاتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "وەکو رێزێک بۆخوشک و برایانی رۆژئاوا بۆ ماوەیەکی کاتی نوێترین بەرهەمم کە بۆ منداڵاتم ئەنجامم دابو، بڵاوناکرێتەوە".

دینا خەڵکی شاری رانیەیە، ماوەیەکی کەمە لەبواری ھونەری کوردیدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 7501 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP