شێوازی ئامادەکردنی شیرینی هێلانە چۆلەکە

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
نیو کیلۆ شعریەی کونافە
زەیت
بادام یان فستق
شیلە

شێوازی ئامادەکردنی:
سەرەتا کەمێک لەکونافەکە بەدەست لەدەوری دەستت لول بکە، بیکەرە ناو سینی چەورکراو، بەدەست چاڵێک لەناوەندەکەی بکە.
- بەو شێوەیە تا هەموو کونافەکە تەواو دەبێت، دواتر بۆ هەر یەکەیان سەرە کەوچکێک زەیتی نەتواوە لەناو بۆشاییەکە دابنێ.
- دواتر فستق یان بادام لە ناوەندەکەی دابنێ، بیکەرە فرنەوە لەسەر پلەی گەرمی 200.
- پاشان بیهێنه‌ره‌ دەرەوە، راستەوخۆ شیلەی ساردی بەسەردا بکە، کە سارد بوەوە پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 5614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP