چۆن بزانیت ئیتر خۆشەویستە کۆنەکەت لەبیرکردوە و ئامادەیت بۆ ژیانێکی نوێ

خەندان لایف

رەنگە لە رابردودا پەیوەندی خۆشەویستیت هەبوبێت و بەهۆی هەندێک هۆکارەوە نەگونجابێتن، یاخود هاویەرگیریت ئەنجامدابێت , لەیەکتر جیابوبێتنەوە، ئەمەش بێگومان کاریگەری لەسەرت دەبێت و ئاسان نابێت بڕیاربدەیت بۆ دەستپێکێکی نوێ لە ژیانت، هەندێک نیشانە دەریدەخات کە ئیتر دوبارە ئامادەییت تێدایە بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ دەستپێبکەیت.

یەکەم: رابردوت هەستی نەرێنیت پێ نابەخشێت
هەرکات دڵنیابوی لەوەی چیتر رابردو هەستی نەرێنیت پێ نابەخشێت و وەکو ئەزمون سەیری دەکەیت، کەواتر ئیتر ئامادەیت بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ دەستپێبکەیت.

دوەم: لە تەنیایی ناترسیت
زۆر ئاسایی دەبێت بۆت کە ئیتر تەنیایت، و تەنیاییت پێ باشترە لە بونی کەسانێک لە ژیانت کە ئازارت دەدەن.

سێیەم: هاوڕێ و خۆشی خۆت لەبیر ناکەیت
واتە ئیتر دەتەوێت لەگەڵ هاورێکانت کات بەسەر ببەیت و خۆشی خۆتت پێ گرنگە، لەو کەسانە دوردەکەویتەوە کە خۆشیت پی نابەخشن.

چوارەم: چاوەڕێی پێدانی خۆشەویستی ناکەیت
ئیتر چاوەروانی ئەوە نیت خۆشەویستیت پێببەخشرێت لەلایەن کەسانی دیکەوە، بەڵکو خۆشت خۆشەویستی دەبەخشیت.

پێنجەم: زۆر هێمنیت ئەو کاتەی دو کەس دەبینیت پەیوەندیان هەیە
پەیوەندی خۆشەویستی کەسانی دیکە رابردوت بیر ناخاتەوە و خەمبارت ناکات.

شەشەم: دەتەوێت دوبارە پەیوەندی خۆشەویستی دابنێیت
هەرکاتێک هەستت کرد دەتەوێت پەیوەندی دیکە دابنێیت بەو واتایە دێت کە ئیتر خۆشەویستەکەی پێشوت بۆ گرنگ نیە.

حەوتەم: ئامادەیت بۆ گۆڕانکاری
لە ناختدا هەست دەکەیت گۆڕانکاری بۆ ژیانی تۆ پێویستە و ئەم ژیانەی ئێستات بێزات دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 14570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP