ناسری رەزازی لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی ناسراوی کورد ناسری رەزازی پەیامی خۆی بۆ رۆژئاڤای کوردستان بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە.

ناسری رەزازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامی بۆ رۆژئاڤای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەم هێرشە بۆ رۆژئاوای کوردستان هێرشە بۆ سەر ئازادی و دیموکراسی، هێرشە بۆ سەر پاراستنی مافی مرۆڤ، هەروەها هێرشە بۆ سەر نەتەوەیەکی بن دەست کە ساڵەهای ساڵە بۆ گەیشتن بۆ مافە رەواکانی خۆی تێدەکۆشێت".

ناسر رەزازی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "دەبێت ئێمە ئەم دەستدرێژی و هێرشەی دەوڵەتی تورک مەحکوم بکەیت، ئەو شتەی لە ئێستادا دەبێت بە  زامنی سەرکەوتنی کورد یەکگرتنی هەمو حیزبەکان و خۆمانە".

ناسری رەزازی لە ساڵی 1955 لە شاری سنە لەدایک بوە، لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو گۆرانی تۆمار کردوە ئەوانیش "مەرزیە فەریفی، تۆفیق رەزایی، موحەمەد ماملێ، عەزیز شاھڕۆخ، موحەمەد جەزا،جەماڵ موفتی، نەجمەدین غوڵامی"، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 4733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP