بەم هەنگاوانە خۆت لەخاڵە رەشەکانی روخسار رزگار بکە


خەندان لایف

هۆکاری سەرەکی دروست بوونی خاڵە رەشەکانی روخسار بە هۆی کۆبونەوەی چەوری کە وادەکات ئەو خاڵە رەشانە لەسەر روخسار دەربکەوت بە تایبەتی لەسەر لوت یان قەراغی لێوەکان، کە ئەمەش سیمایەکی ناخاوێن بە روخسار دەبەخشێت، دەتوانیت بەم هەنگاوانە خۆت لە خاڵە رەشەکان رزگار بکەیت

یەکەم: رۆژانە دوجار روخسارت بشۆ، هەروەها دوای ئەنجامدانی هەمو وەرزشێک روخسارت خاوێنبکەرەوە.

دوەم:
ئەو خاڵە رەشانە زۆرجار بەهۆی ناخاوێنی روخسارەوە دروست دەبێت، هەوڵبدە روخسارت لەسەر ئاوی گەرم دابنێ بۆ چەند خولەکێک، پاشان بە ماسکی سروشتی هەوڵبدە پێستت خاوێن بکەیتەوە.

سێیەم: گرنگە رۆژانە دژە خۆر لەبیر نەکەیت بەڵام لە جۆری پێستی خۆت بەکاربهێنە، هەروەها دژە خۆری بێ چەوری بەکاربهێنە.

چوارەم: هەفتەی دو یان سێ جار تەقشیر بۆ روخسارت بکە، کە یارمەتی خاوێنکردنەوەی روخسار و لابردنی خاڵە رەشەکان دەدات.

پێنجەم:
هەفتەی جارێک ماسکی خەڵوز بۆ روخسارت بەکاربهێنە.

شەشەم: گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە ڤیتامین A تێدایە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 7418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP