ئەحمەد خەلیل پەیامێک بۆ لەیلا فەریقی بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

ئەحمەد خەلیل پەیامێک بۆ لەیلا فەریقی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت بیری دەکەم و پێویستمان پێیەتی.

هونەرمەندی گۆرانبێژ "ئەحمەد خەلیل" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێک بڵاودەکاتەوە دەڵێت "بەدڵ بیری هونەرمەندی خۆشەویست لەیلا فەریقی دەکەم، دەمەوێت بە زوترین کات پەیوەندیم پێوە بکات و کارێک بکات ئاگامان لەیەکتر بێت".

هەروەها راشیگەیاند "لەیلا فەریقی ماوەیەکی زۆرە دورکەوتوەتەوە، بەڵام دەنگی لەناو ئێمەدایە و ون نابێت، لە ئێستادا پێویستمان بە دەنگ و گۆرانیەکانیەتی".

لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هونەرمەند محەمەد یاسین کرد کە بە هەمان شێوەی ئەو ڤیدیۆیەک دروست بکات و داوای گەڕانەوەی لەیلا فەریقی بکات.

 


ئەحمەد خەلیل لەدایکبوی ساڵی 1983ی شاری سلێمانیە، لەساڵی 2012 دەستی بەکار هونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 10735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP