رۆبێرت دی نیرۆ لەسەر کوردەکان هاتە دەنگ

خەندان لایف

رۆبێرت دی نیرۆ لەژێر هاشتاگی "کوردەکان لەلایەن ترەمپەوە فێڵیان لێکرا" رەخنە ترەمپ دەگرێت.

ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود "رۆبێرت دی نیرۆ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە بڕیارەکەی ترەمپ گرت، وتی "ویلایەتە یەکگرتوەکان کە داعش بۆ ئێمە لەناوبەرێت، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان بکوژرێن، دواتر فێڵمان لێیان کرد بەوەی هێزەکانیان بکشێننەوە، بەڵێنماندا بیانپارێزین".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد"ئێستا ترەمپ تورکەکانی بانگهێشت کردوە بۆ سوریا، گلۆپی سەوزی بۆ هەڵکردون بۆ ئەوەی کوردەکان لەناوبەرن".


Positively sinister. pic.twitter.com/IJcSfFyWsX

— Robert De Niro (@RobertDeNiroUS) October 7, 2019

 

دی نیرۆ لە ساڵی 1946 لەشاری نیویۆرک لەددایک بوە، لە تەمەنی 20 ساڵیدا یەکەمین رۆڵی سینەمایی وەرگرت لەگەڵ "برایا دی پاڵما"، ناوبانگی راستەقینەی رۆبێرت لە ساڵی 1972 دەستی پێکرد، ئەو کاتەی لەگەڵ دەرهێنەری بواری سینەما " مارتن سکۆرسیزی" رێکەوت بۆ چەند فیلمێک، ئەو رۆڵانەی لە فیلمەکانیدا بینی لە نێوان ساڵی حەفتاکان و هەشتاکان بەسبون بۆ ئەوەی دی نیرۆ ببێت یەکێک لە مەزنترین ئەکتەرانی مێژوی سینەما بە گشتی و هۆلیوود بە تایبەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 9854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP