سەنا بەرزنجی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

سەنا بەرزنجی یەکەمین کلیپی خۆی بە ناوی "بیستومە" بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "سەنا بەرزنجی" لە چەناڵی یوتیوب بۆ یەکەمینجار ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "بیسومە" بڵاوکردەوە، لە تێکستی "رەنج سەنگاوی" ئاوازی "نەڤید زەردی"ە، لەدابەشکردنی "ئەفشین شوکری"ە.

کاری دەرھێنانی کلیپیەکەی لەلایەن "رەوا ئێل ئێس" بۆ کراوە، لەدوای 12 کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی کلیپیەکە زیاتر لە 100 هەزار بینەری تێپەڕاند.

سەنا لەدایک بوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13293 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP