لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ڕێگەبدە دڵت بدرەوشێتەوە، ناتوانیت یارمەتی هەموان بدەیت بۆ ئەوەی سەرنجیان رابکێشیت، بەڵام دەتوانیت بە رەفتارەکانت سەرنجیان بۆ خۆت رابکێشیت، لەلایەنی سۆزداریەوە لە جدییات دوربکەوە و زیاتر رۆمانسیەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەکاربھێنە، بەتایبەتی ئەم چەند رۆژە.

گا 20\4 - 20\5
دەتەوێت گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیت ئەنجام بدەیت و هەمو رۆژێک دەڵێیت لە سبەینێوە دەست پێدەکەم، کاتێک سبەینێ دێت و ژەمێکی باش دەبینیت دوبارە دوایدەخەیت، ئەمە بوەتە پیشەی زۆربەی رۆژەکانت، ئەو وزەیەی ئەمڕۆت بەکاربھێنە بۆ ئەوەی ئەو خوەت لەناوببەیت و لەئەمڕۆوە دەست پێبکەیت، خۆشەویستەکەت وەکو پاڵپشت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هەر گۆڕانکاریک لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
رۆژانە بۆ ئەوەی هەندێک گۆرانکاری لە پیشەکەتدا بکەیت دەتەوێت بیرۆکەی نوێ بخەیتەڕو، باشترە بیرۆکەکانت بنوسیتەوە و راوێژ بە چەند کەسێک بکەیت پاشان بیرۆکەکانت بخەیتەڕو و هەنگاویان بۆ بنێ، ئاسان نابێت بۆت بەڵام باشترە لەلایەنی سۆزداریەوە لە رۆتین دوربکەویتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئامانجەکانت دیاری بکە و کاتەکانی رۆژانەت بە بێپلان ئەنجام مەدە، لەلایەنی سۆزداریەوە خۆشەویستی زیاتر دەربخە بۆ خۆشەویستەکەت و رۆمانسیەتی زیاتر بەکاربھێنە، گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە رۆژانە، ئەگەر دەتەوێت بە تەندروستی بمێنیتەوە رۆژانە بە نزیکەیی 10 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

شێر 23\7 - 22\8
سوپرایز بەڕێوەیە لەروی سۆزدایەوە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەیت، پێویست ناکات هێندە خۆت نیگەران بکەیت بۆ ئەو کێشانەی کە لە خێزانەکەتدا رویان داوە، هەوڵبدە چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزیتەوە و بەهێز بمێنیتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئارامیت بپارێزە لە کارەکەت و خۆت لە دەنگەدەنگ لابدە لەگەڵ هاوپیشەکانت، هەوڵبدە بە کۆکردنەوەی ئەزمون و زانیاری و ئامۆژگاری کەسانی چواردەورت داهاتوت بنیاد بنێیت، چاوەڕێی ئەوەمەکە خۆشەویستەکەت هەمو ئەو شتانە ئەنجامبدات کە تۆ دەتەوێت، بە جیاوازیەکانتانەوە یەکتری قبوڵ بکەن.

تەرازو 23\9 - 22\10
چاوەڕێی هیچ هاوکاریەک مەکە لە کەسانی دیکەوە، پشت بە خۆت ببەستە، ئەو کێشانەی لەم کۆتاییەدا رویانداوە تۆیان نیگەران کردوە و توشی دڵەراوکێ بویتە، هەوڵبدە هێمن ببیتەوە و زیاتر گرنگی بە خواردنەوە گەرمەکان بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەوڵبدە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکانت بکە و چارەسەریان بکە، هێندە ئازاری خۆت مەدە بەوەی بیر لە کێشەکانت بکەیتەوە، ئەوە بزانە ژیان بەرزی و نزمی تێدایە، رۆژی تۆ نزیکە کە زیاتر دڵخۆش ببیت و هەست بە ئاسودەیی بکەت، ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتوی خۆت و خۆشەویستەکەت بدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئیتر بێدەنگ مەبە دەربارەی ئەو مافانەی کە لێت زەوتکراون، زیاتر وریابە و رێگەمەدە کەسانی دیکە لەبری تۆ بڕیار بدەن، لەلایەنی سۆزداریەوە رێگەیەکی دورودرێژت لەبەردەمدایە کە پڕە لە شەپۆلی بەرز و نزم، پێویستە بزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
لەبری ئەوەی خۆت بە هەندێک یاسا و بیرکردنەوەی کۆن خۆت زیندان بکەیت بیربکەرەوە لەوەی کامە بڕیاری راستە و پێویستە چی ئەنجام بدەیت لە ژیانتدا، بۆچی بیر لەوە ناکەیتەوە هەندێک پرۆژەی نوێ ئەنجام بدەیت؟ هەوڵ بدە پاڵپشتی خۆشەویست و خێزانەکەت بەدەست بهێنە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەشداریکردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر ئەزمون و زانیاری نوێت پێدەبەخشێت، بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕیت و هیوا دەخوازیت شێوازی ژیانت بگۆڕێت، بەهێزبمێنەرەوە و پلان و ئامانج بۆ داهاتوت دابنێ، ئەو کاتانە نزیکن کە هەست بە ئاسودەیی و دڵخۆشی دەکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەپێناو خۆشەویستەکەت بجەنگە و بوێری خۆت دەربخە، ڕێگەمەدە هیچ شتێک وابکات خۆشەویستەکەت لەدەست بڕوات، هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکە، ئەمرۆ بەباشی ئەرکەکانت جێبەجێ بکە لەلایەنی پیشەییەوە، لە کۆتایی رۆژەکەتدا پشو وەربگرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 46460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP