کیم کارداشیان لەسەر سەرنبێرگ هاتەدەنگ


خەندان لایف

ساڵێک لەمەوبەر گرێتا سەنبێرگ، مێرمنداڵیکی تەمەن 16 ساڵی سویدی بە تەنها بە هەڵگرتنی دروشمی ژینگەیی، وانەکانی خویندنگەی جێدەهێشت و لەسەر شەقامەکانی  ستۆکهۆڵم  نارەزایی دژی گەرمبونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا دەردەبڕی، ئەمساڵیش وەک یەکێک لە گەنجترین چالاکوانەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان وتارێکی چوار خولەکی مشتومڕاوی بۆ سەرۆکەکانی جیهان خوێندەوە.

لەگەڵ ئەوەی وتارەکانی سەنبێرگ کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و هەندێک لە میدیاکانی جیهان وتارەکەیان بە "نواندن و دەستکرد" وەسفکرد، بەڵام کیم کارداشیان لەبارەی سەنبێرگ هاتە دەنگ و بە "ئازا و سەسامکەر" وەسف کرد.

کارداشیان لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا دەربارەی سەنبێرگ وتی "بەراستی ئەو کچێکی سەرسامکەر و بەهێزە، ئازایانە هەستا و لەبەردەمی هەموان بە راستگۆیی و بوێرانە هەمو ئەو شتانەی وت کە ئێمە بەراستی پێویستمانە".

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا ئاشکرایکرد کە بەراستی دەیەوێت منداڵەکانی لە نزیکەوە سەنبێرگ ببینن و لێوەی فیرببن.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە کارداشیان چی دەڵێت ئەگەر سەنبێرگ ببینێت، لە وەڵامدا کیم وتی "دەمەوێت قسە لەگەڵ دایک و باوکی سەرنبێرگ بکەم و ببینم کە چۆن منداڵەکەیان هانداوە، چۆن پاڵپشتییان کردوە".

 

ئه‌م بابه‌ته 16461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP