ئەو هۆکارانەی دەبێتەهۆی ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی ئێستا زو کۆتایی بێت

خەندان ایف

بە پێی تویژینەوەیەک لە وڵاتی بریتانیا ئەنجامدراوە، ئەو پەیوەندە خۆشەویستیانەی لە نێوان دوکەسدا دادەنرێت، زوتر کۆتایی دێت و پەیوەندیەکانیان درێژە ناکێشێت بە بەراورد بە رابردو، کۆمەڵێک هۆکار لە پشتی ئەمەوەن، ئەوانیش.

یەکەم: کەمتر نهێنی ژیانی تایبەتیان دەپارێزن، و هەمو وردەکاری ژیانیان بۆ یەکتر دەخەنەڕو، لە کاتێکدا بە تەواوی لەیەکتر تێنەگەیشتون.

دوەم: بەباشی یەکتر ناناسن، بە تەنها چەند پۆستێکی سۆشیاڵ میدیا یەکتر هەڵدەسەنگێنن، دواتر کە دەچنە ناو راستی ژیانیانەوە کەسایەتیەکی جیاوازی یەکتریان بۆ دەردەکەوێت.

سێیەم:
لە پێناو دەرکەوتنیان لە سۆشیال میدیا دەبن بە خۆشەویست نەک لە پێناو خۆشەویستی راستەقینە.

چوارەم: لەنێوانیان تۆڕە کۆمەڵایەتەکان هەیە، هێندەی سەرقاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبن هێندە گرنگی بە یەکتر نادەن.

پێنجەم: لە کۆتایی رۆژەکەیاندا پرسیار لەیەکتر ناکەن کە رۆژەکەیان چۆن بوە و کەمتر گرنگی بە یەکتر دەدەن.

شەشەم: بۆشایی بە یەکتر نادەن، بەو واتایەی ئەو کاتە بۆ یەکتر تەرخان ناکەن کە بە تەنیا بمێنیتەوە، هەمو کەسێک ژیانی تایبەتی هەیە و پێویست دەکات هەندێک کات بە تەنیا بێت.

حەوتەم: هیچ هۆگری و متمانەیەک لە نێوانیاندا نیە، ئەمەش وادەکات پەرۆش نەبن بۆ یەکتر و کەمتر گرنگی بە یەکتر بدەن.

هەشتەم: زیاتر خۆپەرستن، واتە هێندەی خۆیان بەلاوە گرنگە هێندە بەرامبەرەکەیان بەلاوە گرنگ نیە، ئەمەش وادەکات پەیوەندیەکەیان لەناوبچێت. 

 

ئه‌م بابه‌ته 14888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP