دو هەفتە پێش رۆژی هاوسەرگیریت لەم خۆراکانە دوربکەوەرەوە

خەندان لایف

ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆیت کاریگەری لەسەر جوانی پێست و کێشی جەستەت هەیە، هەندێک خۆراک هەیە کە پێویست دەکات لێی دوربکەویتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تێکدانی جوانی پێست و زیادبونی کێشی جەستەت، ماڵپەری jamalouki ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: بیبەری رەش
زۆر جار کەسەکە پێی هەستیار دەبێت، زیان بە گەدە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی سوربونەوەی پێست.

دوەم: ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتیان تیدایە
دەبێتە هۆی دەرانی رێژەیەکی زۆر لە ئینسۆلین، زیان بە کۆلاجینی سروشتی روخسار دەگەیەنێت.

سێیەم: شیرینی
بە تایبەتی ئەو خۆرکانەی لە شەکری سپی دروستکراون، جگە لەوەی کێشی جەستەت زیاد دەکات، دەبێتە هۆی لەناوبردن کۆلاجین و خانەکانی پێست.

چوارەم: خوێ
ئەو حۆراکانەی رێژەیەکی زۆری خوێی لەخۆ گرتوە، کاریگەری خراپ لەسەر پێست دروست دەکات، زوتر چرچ لە روخساردا دروست دەکات.

پێنجەم: خواردنەوە گازیەکان

دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، باشترە هەفتەیەک یان دوهەفتە پێش رۆژی هاوسەرگیری لێی دوربکەویتەوە.

شەشەم: خواردنە سورەوەکراوەکان
وزەی جەستە کەم دەکاتەوە، وات لێدەکات هەست بە ماندوێتی بکەیت. 

حەوتەم: خواردنە خێراکان
ریژەیەکی زۆر لە چەوریان تیدایە، قورس دەبێت بۆ هەرسکردن، دەبێتە هۆی قەڵەوی.

 

ئه‌م بابه‌ته 13789 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP