ئەو ستایلانەی لە پێشودا دەکران بەڵام ئێستا مۆدیان بەسەرچوە

خەندان لایف

بە پێی تیپەڕبونی کات ستایلی زیاتر دێت و زیاتر گۆڕانکاری لە شێوازی جل پۆشیندا دەکرێت، رەنگە لە چەند ساڵی رابردو کۆمەڵێک ستایل و شێوازی جل پۆشین بە جوان و سەرنجراکێش دابنرایە، بەڵام لە ئێستادا بەو شێوەیە نەماون، بە کۆمەڵێک ستایلی دیکە شوێنیان پڕکراوەتەوە.

یەکەم: جاران ئاسایی بو کاتێک کۆڵۆن دەکەیت رەنگێکی جیاوازی پێڵاو هەڵبژێریت، بەڵام لە ئێستادا گرنگە رەنگەکان لەگەڵ یەکتریدا بگونجێنیت، هەروەها لە کاتی لەپێکردنی کۆڵۆن یان گۆرەوی درێژ، ئەو پێڵاوانە بکە کە پێشی پێیەکانت دادەپۆشن.

دوەم: دڵنیابەرەوە لەوەی ستایلەکەت بە شێویەک بێت جلی ژێرەوەت دەرنەکەوێت.

سێیەم: چاویلکەی کریستاڵ، پێشتر بە ستایلیکی جوان دادەنرا، بەڵام لە ئێستادا چاویلکەی سادە زیاتر جوانی بە دەرکەوتنت دەبەخشێت.

پێنجەم: جلی قەدیفە، لە کۆندا جێی بهێڵە، گرنگی بە جۆرەکانی دیکەی جلوبەرگ بدە.

شەشەم: ئەو جلانەی کە خوری ساختە دروستکراون، ستایلیکی شیکت پێ نابەخشێت، لێی دوربکەوەرەوە.

حەوتەم: نینۆکی درێژ جاران گرنگیەکی زۆری پێ دەدرا لەلایەن خانمانەوە، بەڵام لە ئێستادا زیاتر گرنگی بەو نینۆکانە دەدرێت کە درێژنین و سروشتین.

هەشتەم: کاتێک پوتی درێژ دەکەیت دڵنیابەرەوە پوتەکە بەرز نیە، ئاساییە کاتێک پوتی کورت دەکەیت بنبەرز بێت، بەڵام پوتی درێژ پێویست دەکات بنەکەی نزم بێت.

نۆیەم:
دوربکەوە لە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە ئێکسیسوارات، زیاتر گرنگی بەو ئێکسیسواراتانە بدە کە سادەن.

دەیەم: لە پێشودا کەمتر گرنگی بە بەکارهێنانی کڵاو، کاسکێت، پشتێن دەدرا، بەڵام لە ئێستادا خانمان گرنگی زیاتر پێ دەدەن و زیاتر سەرنجراکێش دەردەکەون.

 

ئه‌م بابه‌ته 31017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP