کۆمسای: چەند بەرهەمێکم ئامادەیە بەڵام بەهۆی بارودۆخی رۆژئاوا رامگرتون


خەندان لایف

کۆمسای ناوی نویترین بەرهەمی ئاشکراکردو و رایگەیاند چەند بەرهەمێکم ئامادەیە بەڵام بەهۆی بارودۆخی رۆژئاوا رامگرتون.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبیژ "کۆمسای" لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "سوپاستان دەکەم کە بەردەوام پاڵپشتی منن و تامەزرۆی میوزیکەکانی منن، لە ئێستادا چەندەها کلیپ و میوزیکم ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی رۆژئاوا رامگرتون، هیوادارم لێم تێبگەن".

وە هەروەها دەربارەی ناوی یەکێک لە تراکەکانی ئاشکرایکرد "ئەوەندە بە ناوی سوڵتان منتان بانگ کرد، بڕیارمدا ناوی یەکێک لە تراکەکانم بنێم سوڵتان".

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، یەکێک بو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 5247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP