بۆچی قژ لە تەمەنی گەنجێتیدا سپی دەبێت


خەندان لایف

ئەوە شتیکی زۆر ئاساییە کاتیک رەنگی قژ دەگۆڕێت و سپی دەبێت، تەنانەت لە زۆر کەسدا لەدوای تەمەنی 20 ساڵیەوە ئەم دیاردەیە لە قژیدا رودەدات و تاڵەکانی بەرەوسپی بون دەچن.

لە لەشی مرۆڤدا ملیۆنان تورەگەی بچوک لە لێواری پێستدا هەن، ئەم تورەگانە دو مادە دروست دەکات ئەوانیش "کریاتین" کە قژ دروست دەکەن، هەروەها ماددەی "میلانین" کە رەنگ بە قژەکە دەدات، بەپێی تێپەربونی کات ئەو تورەگانە توانای بەرهەمی هێنانی میلانین لەدەست دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تاڵەکانی قژ سپی ببن، زۆر جاریش ئەم کردارە پێش وەخت لە تەمەنیکی گەنجیتیدا رودەدات.

کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە وادەکات جەستە زوتر ماددەی میلانین لەدەست بدات، ئەویش بەهۆی کەمی ڤیتامین B12، D3، چونکە ئەو دو ڤیتامینە بەرپرسن لە دابینکردنی میلانینی قژ، هەروەها جگەرە کێشان و بۆماوەیی هۆکارن بۆ سپیبونی قژ.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەساڵی 2016 ئەنجامدراوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەشی لەخوار تەمەنی 25 ساڵیەوە قژیان سپی دەبێت بەهۆی کەمی "سیرەمی فیرتین"ەوە کە بەرپرسە لە کۆکردنەوەی ئاسنی جەستە، هەروەها کەمی ڤیتامین B2، کەمی رێژەی کۆلیسترۆل هۆکارن بۆ گۆڕینی رەنگی قژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 33528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP