لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بەشداری کردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان وات لێدەکات کەسانی نوێ بناسیت و بە خەڵکانی دیکە ئاشنا ببیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوسەری ژیانت روبەڕوی کێشە دەبیتەوە و ئارەزو ناکەیت بە هەمان شێوەی جاران بیبینیتەوە، بەڵام ئەم بارودۆخە کاتیە و دان بە خۆتدا بگرە، رێگەمەدە لە دەستی بدەیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەم چەند رۆژەت بەرزی و نزمی تێدایە، بەو واتایەی بە کاتی خۆش و ناخۆشدا تێپەڕ دەبیت، بەڵام هیچ کاریگەریگەریەکی خراپ لەسەر دەرونت دروست ناکات بەڵکو بەهێز دەبیت، کاتێتی کە دەست لە خوە خراپەکانت هەڵبگریت کە بوەتە هۆی بێزاری خۆت و چواردەورەکەشت.

دوانە 21\5 - 20\6
بە هەمان شێوەی پێشو مامەڵە مەکە، کاتی ئەوەیە گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەو کێشانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆت دروست ببو لەلایەنی سۆزداریەوە کۆتایی دێت، گفتوگۆکردنی هێمنانە جێگەی کێشەکانتان دەگرێتەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە زۆر باشتریت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کەسانی نوێ دەناسیت و لەو کەسانە دوردەکەویتەوە کە بەهات نازانن، پێویست ناکات زۆر لە خۆت بکەیت بۆ ئەوەی شێوازی هەڵسوکەوتت بگۆڕیت تەنها لە پێناو ئەوەی کەسانی دیکە قبوڵت بکەن.

شێر 23\7 - 22\8
روی راستەقینەی کەسە نزیکەکانت بۆ دەردەکەوێت، و ئیتر تێدەگەیت لەوەی کێ بەراستی دڵسوزی تۆیە، چاوەروانی ئەوە مەکە هەموان بەو شێوازە رەفتار بکەن کە تۆ دەتەوێت، کەسانی دیکە بەو شێوەیە قبوڵ بکە کە هەن، گرنگی زیاتر بە تەندروستیت بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ رۆژێکی بە بەخت دەبێت بۆت، دەتوانیت هەمو ئەرکانە جێبەجێ بکەیت کە ماوەیەکی زۆرە بەسەرتدا کەڵەکە بونە، ڕێگەمەدە قسەی کەسانی دیکە لە ئامانجەکەت دوربخاتەوە، ئازادبە لەوەی کێ هەڵدەبژێریت بۆ ژیانت.

تەرازو 23\9 - 22\10
خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە و بەو شێوەیە خۆتت خۆشبویت کە هەیت، بیرکردنەوەی پێش وەخت لە زۆر هەڵە دورت دەخاتەوە، ئامانجەکەت بەدەست ناهێنیت ئەگەر هەموان بکەیت بە دوژمنی خۆت، سەرەتا پەیوەندیت لەگەڵ چواردەورەکەت چاک بکە، پاشان هەنگاو بۆ ئامانجەکانت بنێ.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ زیاتر لە رۆژەکانی دیکە هەست بە ماندوبون دەکەیت، کۆبونەوەیەک لەگەڵ خۆشەوستەکەت لە کۆتایی رۆژەکەتدا دەکرێت ئەو پەستانە زۆرەی سەر شانت کەم بکاتەوە و هەست بە ئاسودەیی بکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە بە تەواوی خۆتت فەرامۆش کردوە، بەردەوام بونت بەم شێوازە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
هەندێک هەواڵی باشت پێدەگات لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر متمانەتان بە تواناکانتان هەبیت و زیاتر لە ئامانجە پیشەییەکانتان نزیک ببنەوە، پێش ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی هەر ئیشێک بکەیت لە راستیەکان دڵنیابەرەوە، لەلایەنی سۆزداریەوە هێندە خۆشەویستەکەت نیگەران مەکە بە وشەکانت.

گیسک 22\12 - 19\1
زانیاری نوێ دەبیستیت و هەندێکیان سەرنجت رادەکێشن، بەڵام هەندێکیان پێچەوانەی ویستەکانی تۆ دەبن، رێگە مەدە خۆشەویستەکەت ناچارت بکات بۆ ئەنجامدانی هیچ شتێک، لە کۆتاییدا ئەوە ژیانی خۆتە و تۆ بڕیار دەدەیت چی ئەنجام بدەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پێش ئەوەی نهێنی کارەکانت بۆ کەسانی دیکە باس بکەیت دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو کەسانە شایەنی متمانەن، پێویست ناکات هێندە بە سادەیی بیر لە چواردەورەکەت بکەیتەوە، کەمێک زیاتر وریابەرەوە و ئاگاداربە لەوەی چی رودەدات، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ڕێگەمەدە خەونەکانت بە ئاسانی لەناوبچن، پێویستە فێرببیت لەوەی چۆن بۆ گەیشت بە خەونەکانت دەجەنگیت، کاتی ئەوەنیە بێدەسەڵات بەرامبەر روداوەکان دابنیشیت، لە ناختدا هێزێکی زۆر هەیە بەڵام پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت بۆ ئەوەی هێز و وزەکانت دەربخەیت، رۆژانە پێکەنین لەبیرمەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP