هەندێک رێنمایی بۆ ئەوەی پێستی منداڵەکەت لە وشکبونەوە بپارێزیت


خەندان لایف

منداڵان زۆر جار روبەڕوی کێشەی وشکی پێستیان دەبنەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی دایکان، پێویست دەکات ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی  پێستی منداڵەکەت لە وشک بونەوە بپارێزیت.

یەکەم: منداڵەکەت زیاد لە پێویست مەشۆ، پێست بە شێوەیەکی سروشتی هەندێک چەوری دەردەکات، کاتێک منداڵەکەت زیاد لە پێویست دەشۆیت ئەو چەوریە سروشتیەی پێستی لەناودەچێت.

دوەم: دوربکەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم لە کاتی شتنی منداڵەکەت، چونکە شتنی منداڵ بە ئاوی گەرم دەبیتە وشک بونەوە و سوربونەوەی پێستی.

سێیەم: کرێمی شێدارکەرەوە پێست بۆ منداڵەکەت بەکاربهێنە، بڵام وریابە لەوەی چ جۆرە کرێمێک هەڵدەبژێریت، پێویست دەکات ئەو کرێمانە بەکاربهێنیت کە لە ماددەی سروشتی دروستکراون.

چوارەم: ماڵەکەت لە پلەیەکی گەرمی زۆر دامەنێ، پلەی گەرمی 20  گونجاوە بۆ ئەوەی پێست وشک نەبێتەوە.

پێنجەم: لە بەکارهێنانی سابون دوربکەوە بۆ منداڵەکەت، شامپۆی تایبەت بە دەست و جەستەی بۆ بەکاربهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5363 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP