ئەگەر هاوسەرەکەت خیانەتی کرد ئایا پێوست دەکات لێی خۆشببیت؟

خەندان لایف

بێگومان هەستێکی زۆر خراپت دەبێت کاتێک بۆ دەردەکەوێت هاوسەرەکەت خیانەتی لێکردویت، رەنگە زۆر جاریش ئەو هەستەت بگۆڕێت بۆ رق، ئارەزو نەکەیت چیتر هاوسەرەکەت ببینیتەوە، هەربۆیە زۆر جار بەلاتەوە قورس دەبێت بڕیاری جیابونەوە بدەیت یان لێی خۆشببیت.

ماڵپەری talkspace لەوبارەیەوە رایگەیاندوە کە ئەگەر هاوسەرەکەت خیانەتی کرد باشترە لێی خۆشبیت و دەرفەتێکی دیکەی پێ بدەیت بۆ ئەوەی هەڵەکەی راست بکاتەوە لە پێناو تێکنەچونەوەی ژیانتان، هەروەها لە روی تەندروستیەوە لێخۆشبون چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت.

یەکەم: هۆکاری خیانەتکردنەکەی بزانە
رەنگە خیانەتی هاوسەرەکەت بەهۆی ئەوەوە بێت کە لەلایەت تۆوە فەرامۆش کراوە، یان گرنگی پێنادەیت، بۆیە پەنای بۆ خیانەتکردن بردوە.

دوەم: یەک دەرفەتی پێبدە

دڵنیای بکەرەوە لەوەی ئەم دەرفەتە بۆ دواجارە پێی دەدەیت و دوبارە بونەوەی رەنگە ببێتە هۆی تێکچونی پەیوەندیتان.

سێیەم: هەمو خولەکێک باسی خیانەتەکەی مەکە
کاتێک بڕیاری لێخۆشبون دەدەیت، لەگەڵ هەمو هەنگاوێکیدا پێی مەڵێ کە خیانەتی بەرامبەر کردویت، هەوڵبدە لێخۆشبونەکەت لە دڵەوە بێت.

چوارەم: شێوازی ژیانت بگۆڕە
بەردەوام ژیانکردن بە یەک شێواز دەبێتە هۆی بێزاری هەردوکتان، هەوڵبدە لە رۆتینی ژیانت دوربکەوەرەوە و گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا بکە.

پێنجەم: ئاشقی خۆتی بکەرەوە
هەوڵبدە زیاتر لە جاران گرنگی بە خۆت و هاوسەرەکەت بدە، هەرگیز رێگەمەدە سەرقاڵیت ببێتە هۆی ئەوەی کەمتر گرنگی بە خۆت بدەیت.

 

شەشەم: خیاتەکەی لەبیر مەکە
لێخۆشبون بە مانای لەبیرکردن نایەت، بۆیە لەبیرت بێت کە خیانەتی لێکردویت و بەردەوام چاودێری بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15793 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP