گۆرانیبێژێکی ئەمریکی لەسەر بڕیارەکەی ترەمپ بەرامبەر کوردەکان هاتە دەنگ

خەندان لایف

خانمە گۆرانبێژ و ئەکتەری ئەمریکی "شێرلین سارکیسیان" دەربارەی بریارەکەی ترەمپ بەرامبەر کوردەکان هاتە دەنگ.

لە تویتێکدا "شێرلین سارکیسیان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ترەمپ دەیەویت بەرامبەر ئەردۆغان پشتی کوردەکان نەگرێت، چونکە دەزانێت کە ئۆردوغان کۆمەڵکوژی کوردەکان دەکات، ترەمپ وا دەزانێت دەتوانیت دەستی بە خوێنی کوردەکان بشوات".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "لە پێشتردا ئەوە رویداوە کە سەرکردەیەکی دیکە پێی وابوە دەتوانێت بە هەمان شێوە دەستەکانی بشوات".


ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاری لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دا، کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند "تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات، ئەمریکاش نەپشتیوانیان لێدەکات و نەرێگریش دەکات".

 

شێرلین لەدایکبوی ساڵی 1946، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 1963 دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ئەلبومێکی هونەریە، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 23378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP