نیک جۆناس دەبێتە لیژنەی دادوەری زە ڤۆیس

خەندان لایف

گەنجترین ئەندامی برایانی جۆناس "نیک جۆناس" کورسی خۆی دیاری کرد لە لیژنەی دادوەرانی بەرنامەی زە ڤۆیس.

دوای ئەوەی یەکێک لە لیژنەی دادوەران بە ناوی "ئادەم لیڤین" بەرنامەکەی جێهێشت، بڕیارە "نیک جۆناس" بۆ وەرزی 18ی بەرنامەی زە ڤۆیس بۆ ساڵی 2020 جێگەی ئادەم بگریتەوە و ببێت بە لیژنەی دادوەر.

نیک جۆناس لە چاوپێکەوتنێدا رایگەیاند "زۆر دڵخۆشم بەوەی دەبم بە یەکێک لە خێزانی ڤۆیس، ناتوانم چاوەڕێی ئەو کاتە بکەم بۆ ئەوەی یارمەتی بەشداربوەکان بدەم دەنگە ناوازەکەی خۆیان بدۆزنەوە".

نیک جۆناس لەدایکبوی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابونەوە، لە کۆتایی ساڵی رابرد هاوسەرگیری لەگەڵ "پریانکا چۆپرا" کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 7184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP