زیانە مەترسیدارەکانی خواردنەوە وزە بەخشەکان


خەندان لایف

پزیشکان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە کاریگەری نەرێنی خواردنەوە وزە بەخشەکان، زیانەکانی، تەنانەت بەرونی پەیوەندی خواردنەوە وزە بەخشەکان بە هەوکردنی جگەرەوە دیاریکرا، هەندێك کەس پەنادەباتە بەر خورادنەوە وزە بەخشەکان بۆ چالاک کردنەوەی جەستە و سوڕی خوێن، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە شەوانە تا کاتێکی درەنگ کاردەکەن، خواردنەوە وزە بەخشەکان رێژەیەکی زۆریان لە کافایین و ماددەی نیاسیین ناسراو بە "ترشی نیکۆتینیك" تێدایە، چەندین مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

یەکەم: دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

دوەم: لێدانی دڵ زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دڵە کوتێ.

سێیەم: دەبێتە هۆی توڕەبون و زو هەڵچون.

چوارەم: سەرئێشە زیاد دەکات.

پێنجەم: سیستمی خەو تێکدەدات و دەبێتە هۆی خەوزراندن.

شەشەم: مەترسی توشبون بە نەخۆش شەکرەی جۆری دوەم زیاد دەکات بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی شەکر کە لە پێکهاتەیدا هەیە.

حەوتەم: زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبیتە هۆی کلۆربونی ددان.

هەشتەم: هۆڕمۆنی سترێس بەرزدەکاتەوە و کەسەکە توشی سترێس و قەلەقی و دڵەراوکێ دەبێت.

نۆیەم: زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شەکەتی و ماندوبون.

دەیەم: زیان بە جگەر دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.

ئه‌م بابه‌ته 7293 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP