ناسر رەزازی دوای چوار ساڵ ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ "ناسر رەزازی" دوای چوار ساڵ ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە بەناوی "شارەکەم".

ناسری رەزازی دوای چوار ساڵ ئەلبومی "شارەکەم"ی بڵاوکردەوە، کەلەلایەن گروپی کامکاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاری میوزیکی بۆ کراوە، ئەلبومەکە لە 10 گۆرانی پێکهاتوە.

"ئەردەشیر کامکار" کە کاری میوزیکی بۆ ئەلبومەکە کردوە لە چاوپێکەوتنێدا رایگەیاند "کۆمەڵێک گیروگرفت رێگر بون لە زو بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە، بەڵام یەکێک دەبێت لە شاکارەکانی ناسری رەزازی".

ناسری رزازی لە ساڵی 1955 لە شاری سنە لەدایک بوە، لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو گۆرانی تۆمار کردوە ئەوانیش "مەرزیە فەریفی، تۆفیق رەزایی، موحەمەد ماملێ، عەزیز شاھڕۆخ، موحەمەد جەزا،جەماڵ موفتی، نەجمەدین غوڵامی"، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 4791 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP