لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ رۆژێکی ناوازە دەبێت بۆتۆ، بۆیە دڵخۆشبە، بەرەو پلەیەکی بەرزتر هەنگاو دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمەش وادەکات سەرنجی هەموان بۆ خۆت رابکێشیت و سەرسامی تواناکانت دەبن، متمانەت بە خۆت هەبێت، کاتەکانی ئەمڕۆت بەفیڕۆ مەدە و لە کۆتایی رۆژەکەتدا پلانێک دابنێ بۆ بینینی خۆشەویستەکەت.

گا 20\4 - 20\5
بە ئاسانی کۆڵ مەدە، رێگری دێتە بەردەمت و دەکەویت، بەڵام کاتێک دوبارە هەڵدەستیتەوە بە تواناو ئەزمونی زیاترەوە هەنگاو دەنێیت، بۆیە بە تەواوی کۆڵدان لە مێشکی خۆتدا بسرەوە، کەمێک هەست بە تەنیایی دەکەیت لە ناختدا چونکە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێزنین، کاتی زیاتر لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەربەرە.

دوانە 21\5 - 20\6
کەسانی چواردەورت سەرقاڵی کاری رۆژانەی خۆیانن و سەرنجیان لەسەر تۆ نیە، ئەمەش نیگەرانی کردویت و هەست بە گرنگیپێدان ناکەیت، هەوڵبدە رۆژانە چەند کاتژمێرێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرەو بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە، رۆژانە کات بۆ وەرزش کردن تەرخان بکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
خەڵکی سەرنجان لەسەر ژیانی خۆیانە و تۆیان فەرامۆش کردوە، پێویست ناکات هێندە نیگەرانی ئەو دۆخە بیت، لە ناختدا کەسێکی بەهێزیت و متمانەت بە خۆت هەیە ئەمەش وات لێدەکات بەم نزیکانە هەموان دەنگت ببیستن، رێگەمەدە وشەی نەرێنی بەسەر ناختدا زاڵ ببێت، لەلایەنی سۆزداریەوە پێویست دەکات هەندێک کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت.

شێر 23\7 - 22\8
کارکردن و داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت وات لێدەکات بیرۆکەی نوێ و باشت بۆ بێت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی خەون و ئامانجەکانت دیاری بکەیت و هەنگاویان بۆ بنێیت، خۆشەویستەکەت نیگەرانە و بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت، پاڵپشتی بکە و بە تەنیا جێی مەهێڵە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی تەندروستی و دەرونیەوە زیاتر ئاگاداری خۆت بە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە و مێشکت ئارام بکەرەوە، پاشان دەست بە ئەنجامانی ئەرکەکانت بکە، لەلایەنی سۆزداریەوە ئەو کەسەی ماوەیەکی زۆرە خەونی پێوە دەبینیت دەیبینیت و خۆشەویستی ژیانت دەدۆزیتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەم هەفتەیە جیاواز دەبێت بۆت، پیش ئەوەی هەنگاوی جیاواز بنێیت لە ژیانتدا بیر بکەرەوە و راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە، ئاسان نیە گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەیت ئەگەر پێشتر پلانت بۆی دانەنابێت، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
واز لە خەیاڵکردن بێنە و پلان دابنێ بۆ گۆڕینی خەیاڵەکانت بۆ راستی، ئەگەر هەوڵبدەیت هیچ شتێک مەحاڵ نابێت، ژیانت بۆ کەسانی دیکە تەرخان مەکە و خۆت فەرامۆش مەکە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی دوای خەونەکانت بکەویت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ رۆژێکی نایاب دەبێت، هێندە بە سەختی بیرمەکەرەوە دەربارەی کێشە خێزانیەکانت، ئامانجەکانت لەبیر مەکە، چێژ لە کاتەکانت وەربگرە کە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هاوڕێکانت بەسەریدەبەیت، پلان دابنێ بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵێکدا یاری بکەیت، بەم شێوەیە رۆتینی ژیانت بشکێنە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتی ئەوەنیە دابنیشیت و بیر لە کێشەکانت بکەیتەوە، کاتی ئەوەیە بجوڵێیت و کێشەکانت چارەسەر بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو ئەرکانەی پێت سپێردراون بە باشی ئەنجامیان بدەیت، خۆشەویستەکەت ئەو کەسە بوە لە کاتە سەختەکانت پاڵپشتی کردویت، هەرگیز بە تەنیا جێی مەهێڵە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ سترێس و دودڵیت هەیە، بەهۆی ئەو کێشانەی بۆت دروست بوە لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە وەرزش ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی لەو قەلەقی و دودڵیە دوربکەویتەوە، متمانەت بە خۆت هەبێت، خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت هەمیشە لە پشتت دەوەستن، بۆیە دودڵ مەبە لە هەنگاونان بۆ ئامانجەکانت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەڵچونەکانت کۆنتڕۆڵ بکە و بە هەمو هەڵسوکەوتێکی چواردەورەکەت بێزار مەبە، کەسانیکی زۆر هەن دەیانەوێت لێت نزیک ببنەوە و بتناسن بەڵام بە ئاسانی متمانە مەکە، وریابە لەوەی کێ هەڵدەژێریت بۆ هاوڕێ و خۆشەویستی ژیانت، گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدە و رێنماییەکانی پزیشک جێبەجێ بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 58642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP