بۆچی خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین بەسودە؟


خەندان لایف

ئاو یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکیەکانی جەستە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی جەستەدا، ئەگەر لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵ بکرێت، سودەکانی چەندین ئەوەندە زیاد دەبن و تەندروستیت دەپارێزن.

یەکەم: سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، لە توشبون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەتپارێزێت.

دوەم: چارەسەری کۆکە دەکات بە تایبەتی لە منداڵاندا، بەڵام بۆ منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ کاریگەری خراپی دەبێت.

سێیەم: چارەسەری کەم خەوی دەکات، سیستمی خەو رێکدەخات.

چوارەم: کرداری هەرس باش دەکات، بەکتریای ریخۆڵە ناهێڵێت، سیستمی تەندروستی جەستە هاوسەنگ دەکات.

پێنجەم: یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، هەمو ماددە ژەهراویەکانی جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، چەوری جەستە دەتوێنێتەوە.

شەشەم: پێست جوان دەکات، یارمەتی خاوێنکردنەوەی پێست دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 15164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP