ماسکێک بۆ سپیبونەوەی پێست و لابردنی پەڵەکان


خەندان لایف

هۆکاری تۆخبونەوەی رەنگی پێست و دروستبونی پەڵە زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوامی تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت، هەروەها خۆراکی ناتەندروست هۆکارێکی دیکەیە بۆ دروسبونی پەڵەی روخسار، دەتوانیت سود لەم ماسکانە وەربگریت بۆ لابردنی پەڵەکانی روخسار و سپیبونەوەی.

یەکەم: شیر و هەنگوین
کاریگەری بەهێزی دەبێت بۆ لابردنی پەڵەی روخسار و نوێبونەوەی پێست، دو کەوچک شیر لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوین تێکەڵبکە و بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە روخسارت، هەفتەی دوجار تاقیبکەرەوە.

دوەم: ماست و مۆز
نیو مۆز لەگەڵ کەوچکێک ماست تێکەڵبکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بەروخسارتەوە بمێنێتەوە، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی کاریگەری هەبێت، یارمەتی سپی بونەوەو شێدارکردنەوەی پێستت دەدات.

سێیەم: خەیار و زەیتی بادام
دو کەوچک شەربەتی خەیار لەگەڵ دوکەوچک زەیتی بادام تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە روخسارت، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP