هەشت رەفتاری بێزارکەری منداڵ کە لەراستیدا ئاسایین

خەندان لایف

منداڵان بە رەفتار و جوڵە سەیرەکانیان ناسراون و هەمیشە ئەو کارانە ئەنجام دەدەن کە ئارەزویان لێیەتی بێ ئەوەی بیربکەنەوە، هەندێک جاریش رەفتارەکانیان بێزارکەرن و دەبێتە هۆی نیگەرانی دایک و باوکیان، ماڵپەری brightside هەندێک رەفتاری منداڵانی بڵاوکردوەتەوە کە دەبێتە هۆی نیگەرانی دایکان و باوکان بەڵام لە راستیدا زۆر ئاسایین.

یەکەم: هەمیشە دەڵێن نەخێر
کاتێک لەلایەن دایک و باوکیانەوە پێشنیارێکیان بۆ دەکرێت هەمیشە رەتی دەکەنەوە، دەیانەوێت پشت بەخۆیا ببەستن، بەگشتی منداڵان لەدوای تەمەنی 2 ساڵ و نیوەوە بەم شێوەیە رەفتار دەکەن، کە ئەمەش زۆر ئاساییە،ئەگەر خۆیان بیانەویت جلەکانیان هەڵبژێرن رێگەیان پێبدە، بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەن.

دوەم: بەردەوام یەک پرسیار دوبارە دەکەنەوە
زۆر جار دایکان و باوکان بەم پرسیارانەی منداڵ بێزاردەبن و وەڵامیان نادەنەوە، بەڵام پێویستە زۆر وریابن لەم کاتەدا، چونکە وەڵامدانەوەی منداڵەکەت بە شێوەیەکی توندوتیژ لە داهاتودا گرفتی دەرونی بۆ دروست دەکات، بۆیە بەباشی وەڵامی بدەرەوە بۆ ئەوەی باشتر فێرببێت.

سێیەم: بە شەوان هەڵدەستن لە خەو
رەنگە زۆرجار وابیربکەیتەوە منداڵەکەت نەخۆشکەوتوە، بەڵام ئەم رەفتارەی منداڵ ئاساییە، باشترە بەزۆر منداڵەکەت نەخەوێنیت، هەندێک کاتی لەگەڵدا بەسەربەرە دواتر خۆی هێمن دەبێتەوە.

چوارەم: گوێت بۆ ناگرن
کاتێک بەیانیان هەڵدەستیت دەتەوێت منداڵەکەت نان بخوات و بیگۆڕیت، بەڵام ئەو رادەکات و نایەوێت نان بخوات و ددانی بشوات، سەرقاڵی یاریکردن دەبێت و وزەیەکی زۆری هەیە، کە ئەمەش زۆر ئاساییە، پێویست ناکات توڕە ببیت و رێگای توند بگریتەبەر بۆ ئەوەی گوێرایەڵت بێت.

پێنجەم: بێ هۆکار دەگرین
گرنگ نیە چەندێک یاری و بوکەڵە بۆ منداڵەکەت بکریت، ئەو بەردەوام دەگری و داوای زیاتر دەکات، پێویست ناکات هەمو کات ئەو شتەی بۆ بکەیت کە منداڵەکەت دەیەوێت، بەپێی یاسای خۆت مامەڵە بکە.

شەشەم: هەر شتێکیان پێ بدەیت دەیهاویژن و فڕێی دەدەن
منداڵان لەتەمەنی دوساڵیدا بە تەواوی مێکشیان گەشەی نەکردوە، بۆیە هەرشتیکیان پێ بدەیت فڕێی دەدەن و دەیشکێنن، کە ئەمەش زۆر ئاساییە، دەیانەوێت بزانن بۆچی دەشکێت و چۆن دروستکراوە، کە ئەمەش یارمەتی گەشەی مێشکی دەدات.

حەوتەم: هیچ شتێک ناخۆن
بەردەوام بیانو دەگرن و داوای جۆرێکی جیاوازی خواردن دەکەن، ئەم رەفتارانەی منداڵ ئاسییە، هەرگیز زۆری لێمەکە بۆ ئەوەی خواردن بخوات، جۆری جیاوازی خواردنی پێبدە.

هەشتەم: داوای هەمو شتێک دەکەن
منداڵان گریان وەکو چەک یەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتانەی دەیانەوێت، کاتێک دەگری و ئەو شتەی پێ دەدەیت کە دەیەوێت، لە شوێنە گشتیەکانیش هەمان شت دوبارە دەکاتەوە، بەڵام باشترە گرنگی پێنەدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 62671 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP