لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پاڵپشتی هاوپیشەکانت بکە و دژایەتی کارەکانیان مەکە، رێگە مەدە ئەو وزە زۆرەت لە کاری بێسوددا بەکاربهێنیت، هەوڵبدە پرۆژەی بەسود ئەنجام بدەیت، ئەم چەند رۆژە بەهۆی هەندێک دەمەقاڵێوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناکۆکیت بوە، باشترە پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکەیت.

گا 20\4 - 20\5
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە بڕۆیتە دەرەوە و چێژ لە دیمەنە جیاوازەکانی جیهان ببینیت، ئازادیەک بە خۆت بدە و چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر ئەنجام بدە، ئەو دەرگایانە بکەرەوە کە پێشتر نەتکردونەتەوە، هێندە بە وشەکانت خۆشەویستەکەت نیگەران مەکە و پاڵپشتی یەکتر بکەن.

دوانە 21\5 - 20\6
گفتوگۆکردن دەبێتە هۆی لێکتێگەیشتن لە نێوان تۆ و هاوپیشەکانت، سەرنجت لەسەر ئەو چالاکیانە بێت کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچونی چالاکیەکانت، خۆشەویستەکەت دەیەویت زیاتر لێت نزیک ببێتەوە و گفتوگۆت لەگەڵدا بکات، گرنگی بە لایەنی تەندروستیت بدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم چەند رۆژە هیچ شتێک نیە کە نیگەران بیت دەربارەی، خۆت بەو کەسانەوە سەرقاڵ مەکە کە دەیانەوێت بتروخێنن، بەهێزبە و متمانەت بە خۆت هەبێت، لەلایەنی سۆزدایەوە قوربانی مەدە بە ئاسانی، سەرەتا دڵنیابەرەوە لەوەی خۆشەویستەکەت شایەنی قوربانیە یاخود نا.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ رۆژێکی خۆش دەبێت بۆت، هەست بە ئازادی دەکەیت، ئەو بەربەستانەی سەر رێگات دەشکێنیت، هیچ هۆکارێک نیە وات لێبکات بوەستیت، ئازایانە روبەڕوی بارودۆخە سەختەکان بەرەوە، چاوت لەسەر خۆشەویستەکەت هەڵمەگرەو سەرنجت لەسەری بێت بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
کەسێکی باشیت بەڵام ئەو وشانەی دەری دەبریت دەتکات بە کەسێکی خراپ، ئەمەش تێڕوانینی چواردەورەکەت دەگۆڕێت بەرامبەرت، سەرەتا بیر لە وشەکانت بکەرەوە پاشان دەریببڕە، کات تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی هەمو ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە لە نێوانتان دروست بوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
سوپاس گوزاربە بۆ هەمو شتانەی لە ژیانتدا پێت بەخشراوە، گرنگە پارێزگاری لە پەیوەندیەکانت بکەیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت، بۆ ئەوەی هەست بە باشتر بون بکەیت، ئەو وشانەی خۆشەویستەکەت بەرامبەرت بەکاریان دەهێنێت، بۆ باشی تۆیەتی بۆیە نیگەران مەبە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ وانەی نوێ لە ژیان فێر دەبیت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەوپێش بچیت، هەمو کاروبارەکانی رۆژانەت رێکبخە و کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکە کە وزەی ئەرێنیت پێ دەدەن و وات لێدەکەن هەست بە گرنگیت بکەیت لە ژیاندا، واز لە خۆپەرستی بهێنە و چاوەڕێی بەرامبەر مەکە بۆ ئەوەی دەست پێشخەری بکات بۆ ئەنجامدانی هەر شتێک، لە خۆتەوە دەست پێبکە.

گیسک 22\12 - 19\1
هەرگیز لەو شوێنە نابیت کە خۆت دەتەوێت ئەگەر هەوڵی بۆ نەدەیت، هێندە بێدەسەڵات دامەنیشە و لەم خولەکەوە دەست پێبکە، درەنگ نیە بۆ ئەوەی پلان بۆ ژیانت دابنێیت و ئامانجەکانت دیاری بکەیت، پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنە و بە هاوکاری ئەو یەکەم هەنگاوت بنێ.

سەتڵ 20\1 - 18\2
مەودای نێوان خۆت و هاوپیشەکانت بزانە و سنورەکان تێمەپەڕێنە، ئەو هەستانەی ئەم چەند رۆژە هەتبو دەربارەی خۆشەویستەکەت ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە پێی بڵێیت و هەستەکانتی لێنەشاریتەوە، متمانە بەخۆبون بەرەو سەرکەوتنی مەزنت دەبات.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەو ئەرکانە فەرامۆش مەکە کە لە لایەنی پیشەییەوە پێت سپێردراوە، راپەڕاندنی کارەکانت لە کاتی خۆیدا بەرەو سەرکەوتنت دەبات، ئەو خۆشەویستیە زۆرەی لە ناختدا هەیە بەهۆی خۆشەویستەکەتەوەیە، لەدەستی مەدە  پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 40204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP