خەندان لایف
پێداویستیەکان
1 کوپ زەیت
1 کوپ شیری گیراوە
1 کوپ شەکر
1 کەوچک ماستی ترش
1 کیسە دەرمانی کێک
2 کیسە تامی کێک
3 کوپ ئاردی سفر
4 هێلکە
شێوازی ئامادەکردنی
- زەردێنەی هێلکە و شیر، شەکر، زەیتەکە بە باشی تێکەڵ بکە.
- دواتر ماست، ئارد، پاودەر و ڤانێلاکەی تێکەڵ بکە.
- هەویرەکە بکە ناو قاپی کێکەکە، لە پلەی گەرمی 200 بیبرژێنە بۆ ماوەی 20 خولەک.
- دواتر لە فڕن دەریبهێنە و چاوەڕێ بکە تاسارد دەبێتەوە.
شێوازی دروستکردنی کڕێمی کەرامێل
- چوار سپێنەی هێلکە تێکەڵ بکە تا دەبێتە کەف، دواتر نیو کوپ شەکر و یەک کوپ شیری گیراوە تێکەڵ بکە.
- دواتر بیکەرە ناو سپێنەی هێلکەکە، تێکی بدە تا دەبیتە کرێم، پاشان بیکە بەسەر کێکەکەدا بەو شێوەیەی ئارەزوی دەکەیت.
ئهم بابهته 8140
جار خوێنراوهتهوه