ئەو تایبەتمەندیانەی خانمان لێیدەڕوانن پێش ئەوەی بەپیاوان رازیببن


خەندان لایف

خانمان هەمیشە ورد بینن و سەرنجیان لەسەر رەفتارەکانی بەرامبەریان دەبێت، کاتێک پیاوێک داوای خۆشەویستی یان هاوسەرگیری لە خانمێک دەکات، پێش هەمو شتێک خامان بەدواداچون بۆ 7 رەفتاری پیاوان دەکەن، پاشان بڕیاری رازی بون یان رەتکردنەوە دەدەن.

یەکەم: ئەو پیاوەی ئیشێکی باشی هەیە

خانمان گرنگی بە داهاتوی خۆیان دەدەن، دەیانەوێت ئەو پیاوەی بۆ ژیانیان هەڵیدەبژێرن لانی کەم ئیشێکی هەبێت کە بتوانێت گرەنتی ژیانێکی باش بۆ داهاتو بدات.

دوەم: ئەو پیاوەی متمانەی بەخۆی هەیە
خانمان بەلایانەوە گرنگە ئەو پیاوەی کە دێتە بەردەمیان کەسێک بێت بە تەواوی متمانەی بەخۆی و تواناکانی هەبێت.

سێیەم: کەسێکی قسەخۆش بێت
ئەو پیاوەی بتوانێت زەردەخەنە بکاتە سەر لێوی ئەو خانمە، واتە ئەو کەسە کە دەتوانێت دڵی بەدەست بهێنێت.

چوارەم: پیاوێک هەست بە ئاسودەیی بکات لەگەڵی
ئەو پیاوەی وا لە بەرامبەرەکەی بکات هەست بە ئاسودەیی و ئارامی بکات، دەتوانێت دڵی بەدەست بهێنیت.

پێنجەم: گرنگی بە خۆی بدات
هیچ خانمێک ئارەزوی ئەو پیاوانە ناکات کە گرنگی بە خۆیان و رێک پۆشی خۆیان نادەن.

شەشەم: بەباشی گفتوگۆبکات
توانای گفتوگۆکردن ئەو شتەیە کە خانمان سەرنجی دەدەن، بەلایانەوە گرنگە بەرامبەرەکەیان بەباشی گفتوگۆ بکات.

حەوتەم: ئەو پیاوەی کەسانی دیکە رێزی بگرن
خانمان ئەو کەسە هەڵدەبژێرین کە لەلایەن چواردەورەکەیەوە رێزی بگیرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 18594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP