ئاریاس جەڤان بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

ئاریاس جەڤان لە 25ی ئۆکتۆبەر نوێترین کلیپی بە ناوی "فێرمکە" بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "ئاریاس جەڤان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆ خۆی لە کاتی تۆمارکردنی کلیپی "فێرمکە" بڵاوکردەوە، ئاشکرایکرد لە 25 ئۆکتۆبەر تەواوی ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە.

ئاریاس رایگەیاند کە ئەم ڤیدیۆ کلیپی دەبێتە باشترین کلیپی ساڵ، تێکست و ئاوازەکەی لەلایەن ئاریاس خۆیەوە دانراوە، میکس و ماستەرینگی لەلایەن "سوهراب روزگارد" بۆ کراوە.

ئاریاس جەڤان خەڵکی شاری مەھابادە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە. خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 2914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP