پێویستە بۆ ماوەی چەند رۆژ گۆشت لەبەفرگردا هەڵبگیرێت؟


خەندان لایف

زۆر کەس گۆشتی خاو لە بەفرگردا هەڵدەگرن بەمەستی ئەوەی لە خراپبون بیپارێزن، بەڵام هەر جۆرێکی گۆشت کاتێکی دیاریکراوی خۆی هەیە و نابێت لەوە زیاتر هەڵبگیرێت، چونکە بۆ خواردن ناشێت و خراپ دەبێت.

گۆشتی سور
نابێت زیاتر لە سێ مانگ لە بەفرگردا بمێنیتەوە، چونکە خراپ دەبێت و ماددە خۆراکیەکانی لەدەست دەدات.

گۆشتی پەلەوەر
دەتوانیت بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵیبگریت بێ ئەوەی ماددە خۆراکیەکانی لەدەست بدات، ئەگەر بە پارچە پارچەکراوی هەڵبگیرێت، ئەوا سنگ و باڵ بۆ ماوەی نۆ مانگ دەتوانیت هەڵیبگریت، بەڵام حەواسڵ (ناوسکی مریشک) نابێت لە سێ مانگ زیاتر هەڵبگیرێت.

خواردنە دەریاییەکان
سەرجەم خواردنە دەریاییەکان دەتوانیت شەش مانگ هەڵیبگریت، بەڵام ماسیە چەورەکان وەکو سەلەمون دەبێت دو مانگ هەڵبگیرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 32338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP