یارجان بە ڤیدیۆیەک باس لە ئامانجی بەشداریکردنی مەراسیمی شاجوانی ئاسیا دەکات

خەندان لایف

خانمە مۆدێل و شاجوانی سلێمانی "یارجان" نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە کە باس لە ئامانج و خەونەکانی دەکات وەک بەربژێری شاجوانی ئاسیا.

لە ڤیدیۆکەدا یارجان خۆی دەناسێنیت و دەڵێت "دەمەوێت نیشانی جیهانی بدەم کە کچانی عێراق وەکو هەر کچێکی دیکەی جیهان بەهێز و بەتوانان، دوای خەونەکانیان دەکەون بە هەمان شێوەی من، خەونی من ئەوەیە ببمە شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی 2019، وا لە وڵاتەکەم بکەم لە زاخۆوە تا بەسڕە شانازیم پێوە بکەن".

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ئامانجەکانی کرد و وتی "ئامانجی من لە بەشداریکردن بردنەوەیە، بۆ ئەوەی وڵاتەکەم شانازیم پێوە بکات، ببمە یەکەمین کچی عێراقی کە ئەم تاجە بباتەوە، دەمەوێت بەهەمو کچانی عێراق بڵێم ئەگەر خەونتان هەیە بڕواتان بە خۆت هەبێت، بۆ ئەوەی هەمو شتانە بەدەست بهێنن کە دەتانەوێت، منیش هەوڵدەدەم بگەم بە ئامانجە گەورەکەم، کە شاجوانی ئاسیایە".

یارجان ناوی "شنیار ئەحمەدە"، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایک بوە، بەهۆی کاری مۆدێلەوە لە سۆشیال میدیا دەرکەوتوە، خاوەنی نازناوی شاجوانی سلێمانیە، لە ئێستادا یەکێکە لە بەربژێرانی شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی 2019.

 

ئه‌م بابه‌ته 24251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP